Gökhan Kavak
12 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ – AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لشه‌باب له سۆماڵ، ١٠ چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه كوژران.
رادیۆی سوپای سۆماڵ بڵاوی كرده‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی ئه‌لشه‌باب له ناوچه‌ی هییران كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ئه‌م وڵاته ئه‌نجام داوه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ١٠ ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه له چالاكی خراون و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی دیكه‌ی رێكخراوهكهیش به برینداری هه‌ڵهاتوون.
ئاماژه به‌وه دراوه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی هییران وه‌ك به‌شێكه له به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ویلایه‌تی هیرشابهڵه بۆ سه‌ر ئه‌لشه‌باب و له ئۆپه‌راسیۆنی هییراندا هیچ سه‌ربازێك زیانی پێ نه‌گه‌یشتووه.