Tevfik Durul,1 23
28 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
باڵیۆزی تورکیا لە مۆگادیشۆ، مەھمەت یڵماز رایگەیاند کە لە ھێرشەکەی مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵدا دوو ھاووڵاتی تورکیا گیانیان لەدەستداوە.
یڵماز بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند دوو لەو ٦١ کەسەی لە ئاکامی ھێرشەکەی مۆگادیشۆ'ی پایتەختی سۆماڵ گیانیان لەدەستدا، ھاووڵاتی تورکیان.

- سەرەخۆشی وەزیری دەرەوەی تورکیا
لای خۆیشیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە تویتەر رایگەیاند: "داواکارین لە خوا لەو دوو ھاووڵاتییانەمان و ئەو خوشک و برا سۆماڵییانەمان خۆش بێت کە لە ھێرشە قێزەونەکەی مۆگادیشۆ گیانیان لەدەستدا. بەردەوام لەگەڵ خوشک و برا سۆماڵییەکانمان دەبین و سوور دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".
- ھێرشەکەی مۆگادیشۆ
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە کاتی تێپەڕینی پاسێک کە ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی لە نێودابوو لە نزیک بنکەی گومرگی مۆگادیشۆ تەقێندرایەوە. لە ئاکامی ھێرشەکەدا ٦١ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکەیش برینداربوون. دەروبەری ئەو ناوچەیەی ھێرشەکەی لێ ئەنجام دراوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.