Zana Natık Kerem
27 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2024
ھەولێر ــ AA
دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٢٤ بۆ تۆپی پێ کە ئەڵمانیا میوانداری دەکات، ١٦ ھەڵبژاردە بۆ قۆناغی ١٦ سەرکەوتن لەنێویاندا، ھەڵبژاردەی تورکیا.
دوێنێ چوارشەممە، یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵەوانێتی "یورۆی ٢٠٢٤" کۆتاییان ھات و ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی تورکیا، سویسرا، ئەڵمانیا، ئینگڵتەرا، ئیتاڵیا، دانمارک، سلۆڤاکیا، ئیسپانیا، فەڕەنسا، پورتوگال، ڕۆمانیا، نەمسا، جۆرجیا، بەلجیکا، سلۆڤینیا و ھۆڵەندا بۆ قۆناغی ١٦ سەرکەوتن.
ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە، یارییەکانی قۆناغی ١٦ی پاڵەوانێتی "یورۆی ٢٠٢٤"، دەست پێ دەکەن و لە یەکەم یارییدا ھەڵبژاردەی سویسرا و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و لە دووەم یارییدا ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ھەڵبژاردەی دانمارک لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
ھەروەھا ڕۆژی ٣٠ی ئەم مانگە لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی پاڵەوانێتی "یورۆی ٢٠٢٤"، دوو یاری ئەنجام دەدرێن کە لە یەکەم یارییدا ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و ھەڵبژاردەی سلۆڤاکیا لە یاریگای ێلتینس ئارێنا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و لە یاری دووەمیشدا، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و ھەڵبژاردەی جۆرجیا لە یاریگای ڕاین ئینێرجی ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
ڕۆژی ١ی تەمووز لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی پاڵەوانێتی "یورۆی ٢٠٢٤"، ھەڵبژاردەی فەڕەنسا و ھەڵبژاردەی بەلجیکا لە یاریگای مێرکور سپیل-ئارێنا و ھەڵبژاردەی پورتوگال و ھەڵبژاردەی سلۆڤینیا لە یاریگای دۆچ بانک پارک ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
ڕۆژی ٢ی مانگی تەمووز لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی پاڵەوانێتی "یورۆی ٢٠٢٤"، ھەڵبژاردەی ڕۆمانیا و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا لە یاریگای یانز ئارێن، ھەڵبژاردەی نەمسا و ھەڵبژاردەی تورکیا لە یاریگای ڕیدبووڵ ئارێنا یەکتر دەبنەوە.