Betül Yürük
12 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئاگربه‌ست له سووریا شكستیهێناوه، له‌به‌رئه‌وه پرۆژه بڕیارێكی نوێیان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه " له‌گه‌ڵ پهسهندكردنیدا ده‌ستبه‌جێ له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات و دیمه‌شق ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
دوای دوو هه‌فته له په‌سه‌ندكردنی بڕیاری ژماره 2401ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كه داوای 30 رۆژ ئاگربه‌ستی مرۆیی ده‌كات له سووریا، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، راپۆتێكی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نه‌كه كرد له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره.
هالەی له دانیشتنی ئهنجوومهنهكهدا كه رێكخرابوو بۆ گفتوگۆکردن له‌باره‌ی "ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی جێبه‌جێناكرێت" له سووریا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، تێیدا رووسیای تۆمه‌تباركرد به به‌جێنه‌گه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌سته‌كه له سووریا داویەتی.
نیكی هالەی، باسی له‌وه كرد كه بۆردومانكردنی منداڵان درێژه‌ی هه‌یه و، گوتی: "ئاگربه‌سته‌كه شكستیهێناوه و كاتی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه. ئه‌مریكا پرۆژه بڕیارێكی نوێی په‌یوه‌ستداری ئاماده‌كردووه كه جێگه‌ی هیچ بیانویه‌كی تێدا نییه و، له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه".