Ahmet Furkan Mercan
02 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2021
تۆکیۆ - AA
ژاپۆن پلانی ناچالاککردنی وێستگەی ئەتۆمی فوکوشیما دای-نی پەسەند کرد، کە دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە.
دەستەی رێکخستنی ئەتۆم (NRA)، پلانی کۆمپانیای تۆکیۆ ئەلەکتریک پاوەر (TEPCO)ی پەسەند کرد کە دامەزراوەکە بەڕێوەدەبات و لێکردنەوەی ریاکتۆرەکان دەگرێتەوە.
بە پێی پلانەکە کە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ پێشکەش کراوە، ناچالاک کردنی چوار ریاکتۆری وێستگەکە کە لە ویلایەتی فوکوشیمایە لەگەڵ جیاکردنەوەی نزیکەی ١٠ هەزار تۆن شریتی سووتەمەنی ئەتۆمی کە لە حەوزی سووتەمەنیدا کە ٤٤ ساڵە بەکارهێنراوە زیاتر لە ٢٢ ساڵ دەخایەنێت.
کۆمپانیاکە دامەزراوەیەکی لە کۆگانانی ماددە پاشماوەکان دروست دەکات کە تیایاندا بەشێکی سووتەمەنیەکان لە کۆنتێنەری کانزاییدا دەشاردرێنەوە.
بە گوێرەی پلانەکە، پرۆسەی لێکردنەوەکە ٥٠ هەزار تۆن پاشماوەی رادیۆئەکتیڤ دروست دەکات.
جگە گواستنەوەی پاشماوەکە، تێکڕای تێچوو پلانەکە ٢،٥ ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت.
وێستگەی فوکوشیما دای-نی، دەکەوێتە ١٢ کیلۆمەتر باشووری وێستگەی فوکوشیما دای-ئیچی کە پاش بوومەلەرزە و سۆنامیەکەی مانگی ئاداری ٢٠١١ ئەتۆم دزەی کرد.
کۆمپانیای TEPCO لە ساڵی ٢٠١٩دا بڕیاری ناچالاک کردنی وێستگەی فوکوشیما دای-نی دەرکرد.