Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
26 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی سه‌ردانی سووریای كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه كۆبووه‌وه كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات و، فه‌رمانی "ئاماده‌ی جه‌نگی دژ به ئه‌مریكا بن"ی پێدان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، سوله‌یمانی دوێنێ پێنجشەممە سه‌ردانی پارێزگای دێرازۆری سووریای كردووه.
سه‌ردانه‌كه‌ی سوله‌یمانی پاش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پشتیوانیی ئه‌مریكایه بۆ سوپای سووریای ئازاد له باشووری سووریا، له میانی ئه‌و سه‌ردانه‌شیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه كۆبووه‌وه كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قاسم سوله‌یمانی په‌یامی ''ئاماده‌ی جه‌نگی دژ به ئه‌مریكا بن''ی دا و، گرووپه‌كانی دڵنیاكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه له‌باره‌ی جه‌نگ دژ به ئه‌مریكا.
- سوله‌یمانی به كێڵگه‌ی نه‌وتی T2دا گه‌ڕا
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن قاسم سوله‌یمانی له‌گه‌ڵ راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی سوپای پاسداران‌دا كۆبووه‌ته‌وه و تاوتوێی هه‌ریه‌ك له بابه‌ته‌كانی؛ بوونی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ناوچه‌ی حومسی سووریا، بوونی ئه‌مریكا-سوپای سووریای ئازاد له ته‌نف كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان سووریا-عێراق-ئوردن و ئه‌و چه‌كداره شیعانه‌ی كه له عێراقه‌وه رهوانهدهكرێن، كراوه.
هاوكات سوله‌یمانی كێڵگه‌ی نه‌وتی T2ی له نزیكی سنووری سووریا-عێراق بەسەر کردووەتەوە.
ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستی به مه‌شقكردن به سوپای سووریای ئازاد له باشووری ئه‌و وڵاته كردبوویه‌وه دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ، هاوكارییه‌كانی لێ بڕیبوون.
له ئێستادا گرووپه تیرۆریستییه پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، باڵاده‌ستییان به‌سه‌ر سنووری عێراقدا كه باشووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌گرێته‌وه، هه‌یه.