Andaç Hongur,Ramal Abdullah Mahmood
28 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ – AA
ئه‌مڕۆ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌رۆكی ئۆكراینا، پێترۆ پۆرۆشینكۆ ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له هه‌ردوو په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، تاتوتوێی گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكراینا كراوه له ده‌ریای ره‌ش.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان گوێی له هه‌ردووكیان گرت و نیگه‌رانی خۆی له دروستبوونی گرژییه‌كان به هه‌ردوو لا گه‌یاند و جه‌ختیکردەوە له‌سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای دیپلۆماسی.