Berk Özkan,Mohammed Baqi Hussein
28 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا وه‌رگیراوه، ئه‌ردۆغان و تره‌مپ، له‌پاڵ بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤدا، بابه‌تی گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكرایناشیان له ده‌ریای ره‌ش تاوتوێكردووه.
ئه‌ردۆغان له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ، زانیاریی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی ئه‌مڕۆیه‌وه دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی رووسیا، پوتین و سه‌رۆكی ئۆكراینا، پۆرۆشێنكۆ.
ئه‌ردۆغان و تره‌مپ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دیدار له په‌راوێزی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G-20 كه له بۆینس ئایرس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.