Sefa Mutlu
24 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2022
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئەنجام دا.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا و بابەتەکانی پرۆسەی دانوستان تاوتوێ کراوە.
سەرکۆماری تورکیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، بە پێویستی زانیوە دەستەبەری گواستنەوەی برینداران و مەدەنییەکان بکرێت لە شاری ماریوپۆل کە دیمەنەکانی رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبنە مایەی نیگەرانیی.
سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ دەستەبەرکردنی هەر هاوکارییەکی پێویست کە لە دەستیان بێت لە پرۆسەی دانوستاندا بە نێوەندگیریشەوە، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە بنەڕەنتدا بە ئەرێنیی لە بابەتی گەرەنتیکاریان روانیوە.