28 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
چوار په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا Kovid-19 بوون.
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران، محه‌ممه‌د عه‌لی وه‌كیلی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی دوو په‌رله‌مانتار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، پشكنین بۆ ٣٠ په‌رله‌مانتاری دیكه كراوه.
وه‌كیلی به خۆبواردن له ناوهێنانی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه نووسیوویه‌تی: "به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان تاكو ئێستا ئه‌نجامی چوار له‌و ٣٠ هاوپیشانه‌مان پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه".
لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، كیانوش جیهانپوور، سه‌باره‌ت به ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی، دوێنێ رایگه‌یاندبوو: "تا ئه‌مڕۆ ٢٦ كه‌س له هاووڵاتییانمان گیانیان له‌ده‌ستداوه. ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیش بۆ ٢٤٥ حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه".
ڤایرۆسه‌كه له ئێران به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه و پێشتر ده‌ركه‌وت هه‌ریه‌ك له جێگری وه‌زیری ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته، ئیره‌ج حه‌ریرچی، په‌رله‌مانتاری تاران، مه‌حمود سادقی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران، موجته‌با زوننور، جێگری سه‌ركۆماری ئێران بۆ كاروباری ژنان و خێزان، مه‌عسوومه ئیبتیكار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.