عەفرین - AA
چوار ساڵ دەبێت کە لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون و لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٨دا، شاری عەفرین سەربە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە\پەکەکە پاککرایەوە.
ئۆپەراسیۆنەکە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ دەستی پێ کرد و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە شەش ناحیەی سەربە شارەکە، ٢٨٢ گوند، شەش ناوچەی نیشتەجێبوون شەش گوند، ٢٣ شاخ و گردی ستراتیجتی، یەک بەنداو، ٥٠ خاڵی ستراتیجیی کەوتنە دەستی هێزە کانی تورکیا و سوپای نیشتمانیی سووریا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، زیاتر لە چوار هەزار و ٥٠٠ تیرۆریست کوژران.
%2FAA-27265107.jpg)
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٥٤ سەربازی تورکیا شەهیدبوون، ٢٦٣ سەرباز برینداربوون، هاوکات ٣٢٠ سەربازی سوپای نیشتمانیی سووریا شەهیدبوون.
دوای کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شاری عەفرین لە تەواوی ناوچەکەدا، حەوت ئەنجوومەنی خۆجێیی پێکهێنران و دەست کرا بە پێشکەشکردنی خزمەت بە دانیشتوانی ناوچەکە.
لە ناوچەکەدا بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵک لەڕێگەی ئەنجوومەنە خۆجێیەکانەوە لە بوارەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، بازرگانی، کولتوور، وەرزش، تەندروستی و پەروەردەدا پاڵپشتیکردنی خەڵکەکە دەستی پێ کرد.
لەڕێی ئەو متمانەیەی سەربازانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا و سوپای نیشتمانیی سووریا بەخشیان بە کەسانی سیڤیل لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ەوە خەڵک گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. لەو نێوەندەدا و دوای چوار ساڵ لەئێستادا ژمارەی سیڤیل لە ناوەند و ناحیەکانی سەربە شارەکەدا، ٦٠٠ هەزار کەس دەژین.
لە ناوچەکەدا لەبواری ژێرخان و قیرتاوکردن دەستکرا بەکارکردن، لەڕێگەی راخستنی کاشی تایبەتەوە لە شەقام و کۆڵانەکانی عەفرین، شارەکە روویەکی جوانی وەرگرت. لەڕێی ئەو پشتگیریەی ئەنجوومەنە خۆجێییەکان دەیکەن، شەقامەکان بەبەردەوامی پاک دەکرێنەوە.
%2FAA-27265130.jpg)
- پشتگیریەکی گەورەی کەرتەکانی پەروەردە و تەندروستیی
تورکیا بەشێوەیەکی شێلگیرانە پشتگیری ناوچەکە دەکات لە بوارەکانی پەروەردە و تەندروستیدا.
دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی گەیشتە ئامانجی خۆی لە عەفرین نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێڵەیی لە ١٣ قاوشدا بەهاوکاری تورکیا دووبارە کەوتەوە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.
هاوشانی پێنج نەخۆشخانە لە ناوەندی شارەکەدا و لە ناحیەکانیشدا، ٢٥ بنکەی تەندروستیی بەبێ بەرامبەر خزمەتی هاووڵاتییان دەکەن.
کۆتایی هێنرا بەو سیستەمی پەروەردەییەی کە یەپەگە\پەکەکە لە خوێندنگەکاندا کردبوویە زۆرەملێ و سیستەمی پەروەردەیی گونجاو کە لەلایەن حکوومەتی کاتیی ئۆپۆزسیۆنەوە دیاریی کرا، خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەسەر بڕیارنامەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە ناوەندی شارەکە، کۆلێژی پەروەردەی عەفرین سەربە زانکۆی غازیعەنتاب و هاوشانی چەندین ناوەندی کولتووریی و هۆڵی وەرزش لە ناوەندی شاری عەفرین کرانەوە و لە سەرجەم ناحیەکانی چواردەوردا لە کۆی ٢٧٢ خوێندگەدا، ٧٥ هەزار خوێندکار دەخوێنن.
لە شارەکەدا ١٤٠ مزگەوت نۆژەن کراونەتەوە و کراونەتەوە بەڕووی پەرستشدا.
%2FAA-27265116.jpg)
- مەدەنیین و دەکرێینە ئامانج
مستەفا سلێمان کە ماوەی ١٢ ساڵە لە ناوەندی شاری عەفریندا دەژی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە دا، شاری عەفرین کە چوار ساڵ لەمەوبەر لە دەستی تیرۆریستان رزگار کرا، لەلایەن یەپەگە\پەکەکەوە کرایە ئامانج.
مستەفا سلێمانی گوتی: ''خەڵکی عەفرینم لە هێرشێکی رێکخراوی تیرۆریستی کە بە مووشەک کردیە سەر شارەکە ٤٥ رۆژ لەمەوبەر، برینداربووم. کەسانەکی زۆر مردن زۆرێکی تریش برینداربوون. دەمەوێت دەنگم بگات بە هەموو لایەک. ئێمە مەدەنیین، دەکرێینە ئامانج، ئێمە هیچ تاوانێکمان نییە".
ناوبراو کە هێشتا چارەسەریی وەردەگرێت گوتی: ''زۆر خۆشحاڵین بەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشمان دەکرێت، سوپاس بۆ خوا نەخۆشخانەکەمان، دکتۆرەکانمان و سیستەرەکانمان زۆر باش ئاگایان لە ئێمەیە. سوپاسیان دەکەم بۆ ئەو خزمەتەی دەمانکەن".
%2FAA-27265113.jpg)
- ''عەفرین تا دێت جوانتر دەبێت''
ئیبراهیم خەلیل مستەفا کە بازرگانێکی پێڵاوە دەڵێت ''خێزانەکەم ١٧٥ ساڵە لە عەفرین دەژین، باووباپیرانمان لە عەفرین دەژیان. عەفرین تا دێت جوانتر دەبێت. لەسەرەتای رزگاربوونیدا عەفرین لەڕووی بازرگانی و ئەمنییەوە تووشی ئاستەنگی بووبوو، سوپاس بۆ خوا کە ئێستا لە دۆخێکی باشدایە".
ئیبراهیم خەلیل مستەفا خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕی بەرامبەر ئەو خزمەتگوزارییەی لە شارەکەدا هەیە و دەڵێت ''هەندێکجار لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە\پەکەکەوە بە مووشەک هێرش دەکرێتە سەر شارەکەمان. خۆشیمان لێتێکدەچێت، دوکانەکان دادەخەین و خۆمان لەماڵەوە دەخزێنین.
- لەچاو چوار ساڵ لەمەوبەر لە دۆخێکی زۆر باشترداین
ئەحمەد عیسا باس لەوە لەوە دەکات کە ١٨ ساڵە لە عەفرین دەژی و دوای پاککردنەوەی شارەکە لە رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە\پەکەکە زیندووییەکی پێوە دیارە و دەڵێت ''لەچاو چوار ساڵ لەمەوبەر لە دۆخێکی زۆر باشداین ئێستا، وەک عەفرینیەکان بەخۆشی و رەفاهییەت دەژین ئێستا".
ئەحمەد عیسا باس لەوە دەکات عەفرین کە گەیشتووە بە سەقامگیری لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستییەوە دەکرێتە ئامانج و دەڵێت ''لە ناوخۆ و دەرەوە هێرش دەکرێتە سەر عەفرین. رێکخراوی تیرۆریستی (یەپەگە\پەکەکە لە تەل رەفعەت) بە مووشەک یان ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو ئێمە دەکاتە ئامانج، ئێمە دەمانەوێت لە رەفاهییەتدا بژین".
- لە خوێندنگەکاندا دڵخۆشین
مستەفا قەرە بەرپرسی پەروەردە لە عەفرین ئاماژە بەوە دەکات کە دوای رزگارکردنی عەفرین، بە ئامانجی بەدەست خستنی پەروەردە، ٢٧٢ خوێندنگە نۆژەنکراونەتەوە و لەئێستادا، ٧٥ هەزار خوێندکار لەبەر خوێندندان.
مستەفا قەرە دەڵێت ''دوو هەزار و ٧٠٠ مامۆستامان هەیە. بەهۆی زیادبوونی ژمارەی خوێندکاران خوێندنگەی نوێ دەکەینەوە. لە خوێندنگەکانماندا سیستەمەکی پەروەردە پەیڕەو دەکەین کە ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە گونجاوی دەزانن".
سولار محەمەد کە دەچێتە پۆلی نۆ ئاماژە بەوە دەکات کە زۆر دڵخۆشن بە خوێندنگە و سەرکەوتوون لە ژیانی پەروەردەییدا و هیوادارە ببێتە ئەندازیار.
سولار محەمەد ئاماژە بەوە دەکات کە تاکە ترسیان ئەو مووشەکانەیە کە لەلایەن تیرۆریستانی یەپەگە\پەکەکەوە هەڵدەدرێتە شارەکەیان.
-بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی دانیشتوانی شارەکە
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی عەفرین، محەمەد رەشید ئاماژە بەوە دەکات کە ناوچەکە لەڕووی خزمەتی تەندروستی و پەروەردەییەوە رۆژ بەرۆژ بەرەوپێش دەچێت و دەڵێت ''لەبواری پەروەردەدا تەواوی خوێندنگەکانمان نۆژەنکراونەتەوە. لە کەرتی تەندروستیشدا بەهەمان شێوە نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی دەکرێنەوە و خزمەت بە خەڵکی دەکەن".
گوتیشی: "هاوکات دروستکردنی رێگا لە ناوەندی شاری عەفرین بەردەوامیی هەیە، رێگاکان نۆژەن دەکرێنەوە. گەڕەک و کۆڵانەکان بە کاشی دەڕازێنینەوە، هەوڵ دەدەین بە کردنەوەی ناوچەی پیشەسازیی و عەلوەی نوێ لە ناوچەکە، ئەو جەنجاڵییەی بەهۆی دانیشتوانەوە دروست بووە کەمی بکەینەوە. عەفرین لەڕووی ئەمنی و دۆزینەوەی هەلی کاردا تا دێت لە ناوچەکانی تر دەچێتە دۆخێکی باشترەوە، تا دێت دۆخی ناوچەکە بە ٦٠٠ هەزار ژمارەی دانیشتوانیەوە باشتر دەکەین".
news_share_descriptionsubscription_contact

