Emel Öz
04 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2021
جاكارتا – AA
چیای گڕكانی سهمهروو له ویلایه‌تی جاڤای رۆژهه‌ڵات له ئێندۆنیزیا ته‌قییه‌وه.
چیای گڕكانی سه‌مه‌رو له ناوچه‌ی لوماجانگ کە بەرزاییەکەی سێ هەزار و ٦٧٦ مەترە، تەقییەوە و خۆڵه‌مێش و دووكه‌ڵی گڕكانه‌كه ناوچه نیشته‌جێبوونه‌كانی ده‌وروبه‌ری تەنیوە.
به‌رپرسی ناوچه‌ی لوماجانگ، ترۆریكول هاک به كه‌ناڵی TVOne راگه‌یاند به‌هۆی خۆڵه‌مێش و دووكه‌ڵی گڕكانه‌كه‌وه چه‌ند گوندێک به ته‌واوی تاریک بوون و سه‌دان كه‌سیش گوازراونه‌ته‌وه ناوچه‌ی پارێزراو.
به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌ی گڕکانەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئێندۆنیزیا كه ده‌كه‌وێته "پشتێنه‌ی ئاگرینی زه‌ریای هێدی" نزیكه‌ی ١٣٠ چیای گڕكانی چالاكی لێیه.