Hemn Baban
07 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2019
هه‌ولێر - AA
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق رایگەیاند کە له‌ئێستادا، قوتابخانه‌یه‌كی عێراقی له چین هه‌یه كه پرۆگرامه‌كانی قوتابخانه‌كانی عێراقی تیادا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن لە وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی عێراق رایگه‌یاند، "باڵیۆزی چین له عێراق له‌گه‌ڵ بریكاری هونه‌ریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كۆبووه‌ته‌وه و باسیان له‌و پرسانه كردووه كه تایبه‌تن به پرسی په‌روره‌ده و ئه‌گه‌ری زیادكردنی ئه‌و زه‌مالانه‌ی چین بۆ خوێندن بۆ لایه‌نی عێراقی ده‌یانڕه‌خسێنێت".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه بریكاری هونه‌ریی وه‌زاره‌تی په‌روره‌ده، عه‌لی ئیبراهیمی پێشوازی له باڵیۆزی چین له عێراق كردووه و رایگه‌یاندووه "له‌ئێستادا قوتابخانه‌یه‌كی عێراقی كه پرۆگرامی خوێندنی قوتابخانه‌كانی عێراقی تیادا په‌یڕه‌و ده‌كرێت له چین هه‌یه و ئاماده‌ی هه‌موو ههماههنگییهكین له‌گه‌ڵ چین له بواره پهروهدهییهكاندا".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوتووه "رێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ چین هه‌یه بۆ دروستكردنی سێ هه‌زار قوتابخانه له عێراق له رێگه‌ی سیسته‌می قه‌رزی درێژخایه‌ن كه كۆمپانیا چینییه‌كان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و به‌منزیكانه ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌روه‌ها ئومێد ده‌كه‌ین ئاڵوگۆڕی پسپۆڕییه پهرورهدهییهكان له نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت و ئه‌و خولانه‌ی بۆ مه‌شق و راهێنان ده‌كرێنه‌وه و بۆ گه‌شه‌پێدانیش زیاتر بكرێن له پێناو بره‌ودان به كه‌رتی په‌روه‌رده، داواش ده‌كه‌ین شانده په‌روه‌رده‌ییه‌كانی چین سه‌ردانی عێراق بكه‌ن".
باڵیۆزی چین له عێراق، شانگ تاو رایگه‌یاندووه، چین 50 مینحه‌ی خوێندن و به‌رنامه‌ی مه‌شقی ماوه كورتی ره‌خساندووه و ئاماده‌یشه رۆڵی هه‌بێت له ئاماده‌كردنی قوتابخانه‌یه‌ك بۆ دۆستایه‌تی له نێوان قوتابیانی عێراق و چین و فه‌راهه‌مكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان و پێدانی مینحه به‌و قوتابییانه‌ی سه‌ركه‌وتووده‌بن تیایدا له پشووی هاوین به‌تایبه‌ت.
سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی بونیادنانی سێ هه‌زار قوتابخانه‌ش باڵیۆزی چین ئه‌وه‌ی گوتووه "پڕۆژه‌كه ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی چینی وه‌رگرتووه و له نزیكترین كاتدا ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه واژوو ده‌كرێت و پاره‌ی پێویست بۆ بونیادنانی ئه‌و قوتابخانانه ته‌رخان ده‌كرێت".