Fuat Kabakçı,Hemın Othman Mohammed
26 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2016
رووسیا، یەکەم کاروانی فڕۆکەی جەنگی Su-٣٥ی رادەستی چین کرد کە پێنجەمین نەوەی ئەو فڕۆکەیەیە و پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگیی فرە فەرمانە.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی گڵۆباڵ تایمز کە یەکێکە لە ئۆرگانە فەرمییەکانی پارتی کۆمۆنیستی چین، رادەستکردنی فڕۆکەکان لە ناوەندی مەشق و راھێنانی ئاسمانیی ھیبەی سانگچون بەڕێوەچووە.
رووسیا و چین، ساڵی رابردوو رێککەوتنێکیان واژوو کرد بۆ کڕینی ٢٤ فرۆکە و لە قۆناغی یەکەمیشدا چوار فڕۆکە رادەستکران.
فڕۆکەی جەنگیی Su-٣٥، توانای ئاراستەکردنی مووشەکی ئاسمان-ئاسمان و ئاسمان-زەمینی ھەیە و، دەتوانێت ھەشت تۆن ھەڵبگرێت.
فڕۆکەکە یەک فڕۆکەوانی ھەیە و دەتوانێت لە یەک کاتژمێردا دوو ھەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتر ببڕێت بێ ئەوەی پێویستی بە وەرگرتنەوەی سووتەمەنی ھەبێت لە ئاسمان. ھەروەھا توانای بڕینی سێ ھەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتر مەودای ھەیە.
رێککەوتنی Su-٣٥ نێوان ھەردوو وڵات لە شاری کۆمسۆمۆلسک-نا-ئاموری خۆرھەڵاتی رووسیا و بەداخراوی بەڕووی راگەیاندنەکاندا ئەنجامدرا.
بۆ ھەر فڕۆکەیەک، چین نزیکەی ٨٥ ملیۆن دۆلار دەداتە رووسیا کە تێکڕا دەکاتە بڕی دوو ملیار دۆلار.