Adam Abu-bashal
04 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2021
ئابوجا – AA
ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانەی له قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی له ویلایه‌تی نیجه‌ر رۆژئاوای نێجیریا، له ٣٠ی ئایار رفێندرابوون، ١٣٦ قوتابییه.
جێگری پارێزگاری نیجه‌ر، ئه‌حمه‌د كهتسۆ به میدیاكارانی راگه‌یاند كه دوای په‌یوه‌ندیكردن به كه‌سوكاری قوتابییانه‌وه ژماره‌ی قوتابییه رفێندراوه‌كانیان دیاری كردووه و گوتی: "ئیدی ده‌توانین ئه‌وه پشتڕاست بكه‌ینه‌وه كه ١٣٦ قوتابی رفێندراون".
له ئاكامی هێرشی گرووپێكی چه‌كدار بۆسه‌ر قوتابخانه‌ی ئایینی سالیهو تانكۆ له ناوچه‌ی تهگینا له ویلایه‌تی نیجه‌ر رۆژئاوای نێجیریا، له رێكه‌وتی ٣٠ی ئایاردا، یه‌ك قوتابی كوژرا و ژماره‌یه‌ك قوتابی رفێندران ١١ له‌و قوتابییانه ئازاد كران چونكه ته‌مه‌نیان هێنده كه‌م بوو نه‌یانده‌توانی به‌پێ بڕۆن.