05 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون كه له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، سێ مليۆن و ٦٤٧ هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه له‌سه‌رانسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته ٢٥٢ هەزار و ٤٤٤ كەس، ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته، یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار و ٦٨٠ كه‌س.
هه‌روه‌ها ژمارەى تووشبووانی ڤايرۆسهكه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ سێ مليۆن و ٦٤٧ هەزار و ٦١٥ كه‌س.
- قورسترین ئاماری كۆرۆنا له ئه‌مریكا تۆماركراوە
له ئه‌مریكا زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه. تا ئێستا لەو وڵاته یه‌ك ملیۆن و ٢١٢ هەزار و ٩٥٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و ٦٩ هەزار و ٩٢٥ کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.
- ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه
به‌پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕه‌كه، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه:
''ئیسپانیا ٢٤٨ هه‌زار و ٣٠١ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٢١١ هه‌زار و ٩٣٨ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ١٩٠ هه‌زار و ٥٨٤ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٦٩ هه‌زار و ٤٦٢ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٦٦ هه‌زار و ١٥٢ حاڵه‌ت، رووسیا ١٤٥ هەزار ٢٦٨ حاڵه‌ت، توركيا ١٢٧ هەزار و ٦٥٩ حاڵه‌ت، بەڕازيل ١٠٨ هەزار و ٦٢٠ حاڵه‌ت، ئێران ٩٨ هەزار و ٦٤٧ حاڵه‌ت، چین ٨٢ هه‌زار و ٨٨١ حاڵه‌ت، كەنەدا ٦٠ هەزار و ٧٧٢ حاڵه‌ت، بەلجيكا ٥٠ هەزار و ٢٦٧ حاڵه‌ت، پیرۆ ٤٧ هەزار ٣٧٢ حاڵه‌ت، هیندستان ٤٦ هەزار ٤٧٦ حاڵه‌ت، هۆڵەندا ٤٠ هەزار و ٧٧٠ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ٣١ هه‌زار و ٨٨١ حاڵه‌ت، سويسرا ٢٩ هەزار و ٩٨١ حاڵه‌ت، سعوودیه ٢٨ هه‌زار و ٦٥٦ حاڵه‌ت، پورتوگال ٢٥ هەزار ٥٢٤ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٢٤ هه‌زار و ٩٠٥ حاڵه‌ت، سوید ٢٢ هەزار ٧٢١ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا ٢١ هەزار ٧٧٢ حاڵه‌ت، پاكستان ٢١ هه‌زار و ٥٠١ حاڵه‌ت، چیلی ٢٠ هەزار ٦٤٣ حاڵه‌ت، سینگاپور ١٩ هەزار ٤١٠ حاڵه‌ت، بیلاڕووسیا ١٧ هه‌زار و ٤٨٩ حاڵه‌ت، ئیسرائیل ١٦ هەزار ٢٤٦ حاڵه‌ت، قه‌ته‌ر ١٦ هه‌زار و ١٩١ حاڵه‌ت، ژاپۆن ١٥ هەزار ٧٩٠ حاڵه‌ت، نەمسا ١٥ هەزار ٦٢١ حاڵه‌ت، ئیمارات ١٤ هه‌زار و ٧٣٠ حاڵه‌ت، پۆڵەندا ١٤ هه‌زار و شه‌ش حاڵه‌ت، رۆمانیا ١٣ هه‌زار و ٥١٢ حاڵه‌ت، ئۆكرانیا ١٢ هه‌زار و ٦٩٧ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ١١ هەزار ٥٨٧ حاڵه‌ت، كۆرياى باشوور ١٠ هەزار ٨٠٤ حاڵه‌ت و به‌نگلادیش ١٠ هەزار ١٤٣ حاڵه‌ت ''.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی په‌تاكه‌وه له‌و وڵاتانه به‌م شێوه‌یه‌یه:
''ئیتاڵیا ٢٩ هه‌زار و ٧٩ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٢٨ هه‌زار و ٧٣٤ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٥ هه‌زار و ٤٢٨ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٢٥ هه‌زار و ٢٠١ حاڵه‌ت، بەلجيكا حه‌وت هەزار و ٩٢٤ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل حه‌وت هه‌زار و ٣٦٧ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا شه‌ش هه‌زار و ٩٩٣ حاڵه‌ت، ئێران شه‌ش هەزار و ٢٧٧ حاڵه‌ت، هۆڵەندا پێنج هەزار و ٨٢ حاڵه‌ت، چین چوار هه‌زار و ٦٣٣ حاڵه‌ت، كەنەدا سێ هەزار و ٨٥٤ حاڵه‌ت، توركيا سێ هەزار و ٤٦١ حاڵه‌ت، سوید دوو هەزار ٧٦٩ حاڵه‌ت، مه‌كسیك دوو هه‌زار و ٢٧١ حاڵه‌ت، سويسرا هەزار و ٧٨٤ حاڵه‌ت، هیندستان هه‌زار و ٥٧١ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر هه‌زار و ٥٦٩ حاڵه‌ت، رووسیا هه‌زار و ٣٥٦ حاڵه‌ت، پیرۆ هه‌زار و ٣٤٤ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا هه‌زار و ٣١٩ حاڵه‌ت، پورتوگال هه‌زار و ٦٣ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ٨٦٤ حاڵه‌ت، رۆمانیا ٨١٨ حاڵه‌ت، پۆڵەندا ٦٩٨ حاڵه‌ت، نەمسا ٦٠٠ حاڵه‌ت، ژاپۆن ٥٤٩ حاڵه‌ت، پاكستان ٤٨٦ حاڵه‌ت، ئۆكرانیا ٣١٦ حاڵه‌ت، كۆرياى باشوور ٢٥٤ حاڵه‌ت، چیلی ٢٧٠ حاڵه‌ت، ئیسرائیل ٢٣٥ حاڵه‌ت، سعوودیه ١٩١ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ١٨٢ حاڵه‌ت، ئیمارات ١٣٧ حاڵه‌ت، بیلاڕووسیا ١٠٣ حاڵه‌ت، سینگاپور ١٨ حاڵه‌ت و قه‌ته‌ر ١٢ حاڵه‌ت''.