جيهان

کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر لێدوانی ئەمریکا لەبارەی عەفرین

- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی: "بەرپرسانی ئەمریکا ھێشتا لە ھۆکار و ئامانج و گرنگی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون تێ نەگەیشتوون یاخود وا نیشان دەدەن کە نایانەوێت تێ بگەن. ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون ئۆپەراسیۆنێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە".

Mazın Asad  | 20.03.2018 - نوێکردنەوە : 20.03.2018
کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر لێدوانی ئەمریکا لەبارەی عەفرین

Ankara

ئەنقەرە - AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ھیزەر ناوێرت نیشان دا.

حامی ئاکسۆی بە نووسراوێک وەڵامی پرسیارێکی پەیوەندیدار بە لێدوانەکەی ھێزەر ناوێرت دایەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "بەرپرسانی ئەمریکا ھێشتا لە ھۆکار و ئامانج و گرنگی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون تێ نەگەیشتوون یاخود وا نیشان دەدەن کە نایانەوێت تێ بگەن. ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون ئۆپەراسیۆنێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە".

حامی ئاکسۆی گوتیشی: "بێگومان ئۆپەراسیۆنەکە خەڵکی مەدەنی ناکاتە ئامانج، بە پێچەوانەوە ئامانجی رزگارکردنی خەڵکی مەدەنییە لە فشار و زۆرداری رێکخراوی تیرۆریستی. ھاوکات لە پێناو زیان نەگەیشتن بە خەڵکی، سەرجەم رێوشوێنێکی پێویست گیرایەبەر و رێگە بۆ گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی مەدەنی دەستەبەر کرا".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ھەروەھا رایگەیاند "دەنگۆی ئەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە دژی تیرۆریستان لە عەفرین بەڕێوە چوو، زیان بە بەرەنگاربوونەوەی داعش دەگەیەنێت لە ھەموو رووێکەوە بێ بنەمایە. ئەو ھەڵوێستە کە لە بنەڕەتدا زیان بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سووریا دەگەیەنێت، بەکارھێنانی گرووپێکی تیرۆریستییە بەرامبەر بە رێکخراوێکی تیرۆریستی و چاوپۆشینە لە ھەر ئەمری واقعێک و گۆڕینی دیمۆگرافیای گۆڕەپانەکە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın