Mehmet Nuri Uçar
06 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2024
ئیستانبوڵ - AA
لە ئاکامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە پێنج ڕۆژنامەنووسی دیکە کوژران کە یەکێکیان ژنە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە غەززە، ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی ئاماری ئەو ڕۆژنامەنووسانە بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا لە کەرتی غەززە کوژراون.
لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی سوپای ئیسرائیل لە ١٢ کاتژمێری ڕابردوودا کردوونیەتە سەر غەززە پێنج ڕۆژنامەنووسی دیکە کوژراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردووە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ١٥٨ ڕۆژنامەنووس.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە تەندروستییەکان، لە ئاکامی بۆردومانی خانووی ڕۆژنامەنووس ئەمجەد جەحجوح لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە نۆ کەسی دیکە کوژراون کە یەکێکیان هاوسەری ئەمجەدە.