Şerife Çetin
11 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2021
دۆحە/ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە دۆحە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری سووریا، ریاز حیجاب کۆبووەوە.
مەولود چاوشئۆغڵو لە تویتێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ ریاز حیجاب کۆبووەتەوە و لە میانیدا دوایین پێشهاتەکانی رەوشی سووریایان تاوتوێ کردووە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولودچاوشئۆغڵو بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا-رووسیا-قەتەر، سەردانی قەتەری کردووە.