Ali Kemal Akan
15 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2022
بالی - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەراوێزی لووتکەی G20 لە بالی، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کۆبووەوە.
ئەردۆغان و بایدن لە پەراوێزی لووتکەی سەرکردەکانی G20 کە لە دوورگەی بالی ئیندۆنێزیا بەڕێوەدەچێت، کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە کە لە ئاپورڤا کەمپینسکی سازکرا، بە داخراوی بەڕووی کامێرەکاندا بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری گەنجینە و دارایی، نوورەدین نەباتی و وەزیر بەرگری، خولوسی ئاکار بەشداربوون.
