Betül Yürük,Michael Hernandez
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز کە پشت بەستووە بە کۆمسیۆنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژە بەوە دەکات کە کۆریای باکوور، کەلوپەلی تایبەت بە دروست کردنی چەکی کیمیایی رەوانەی سووریا کردووە لەوانە تەرمۆمیتەر و چەندین کەلوپەلی تر.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە کانوونی دووهەمی ساڵی رابردوودا کەشتییەکی پڕ لە قرمیت کە لەکارگەکانی دروست کردنی چەکی کیمیاییدا بەکاردێت، راگیراوە کە بەنیاز بووە بەرەو دیمەشق بچێت.
هاوکات چەند تەکنیک کارێکی بواری مووشەک بەرەچەڵەک کۆریی (باکوور) لە دامەزراوەیەکی مووشەکی و چەکی ئەتۆمی سووریادا بینراون کاریان کردووە، هەر بەپێی راپۆرتەکە سووریاو کۆریای باکوور پەیوەندیە بازرگانیەکانیان بۆ بواری چەکی کیمیایی و بەردەوامی پێدان بە پرۆگرامی مووشەکی و ئەتۆمی کۆریای باکوورپەرە پێ دەدەن.
لە راپۆرتەکە هەواڵیەکەدا باس لەوە کراوە لە ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٧ دا کەلوپەلی چەکی کیمیایی لە کۆریای باکوورەوە رەوانەی سووریا کراوەو ئەمەش بەشێکە لە کەلوپەلی بەکارهاتوو لەمووشەکی بالیستی قەدەغەکراو.
لە بەشێکی تردا ئاماژە بەوە کراوە کە پسپۆران راپۆرتێکیان ئامادە کردووەو ئاماژە بەوە دەکەن لەرێی بەڵگەکانەوە تائێستا ناتوانن بیسەلمێنن کە کۆریای باکوورو سووریا هاریکاری یەکر دەکەن لە بواری چەکی کیمیاییدا یان نا.
گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ستیفان دوژاریج لەلێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەداوە کە ئەوان تائێستا راپۆرتەکەیان نەبینیوە بەڵام وڵاتان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارێتیان لەسەر شانە بۆ جێبەجێ کردنی سزاکان.