İbrahim Khazen
29 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2025
قاھیرە ــ AA
باڵیۆزخانەی تورکیا لە قاهیرە ڕایگەیاند، کەشتییەکی دیکەی وڵاتەکەی کە یارمەتی مرۆیی بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە ھەڵگرتووە، گەیشتووەتە بەندەری عەریش ڕۆژھەڵاتی میسر.
باڵیۆزخانەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە کە ماوەکەی ٤٢ ڕۆژە، تورکیا چالاکییەکانی بۆ پێشکەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بە فەڵەستینییەکان لە غەززە دەست پێ کردووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە: "ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشتییەکی دیکەی وڵاتەکەمان کە یارمەتی مرۆیی بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە ھەڵگرتووە، گەیشتووەتە بەندەری عەریش".
باسی لەوەش کردووە کە تا ڕۆژی یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوو، کەشتییەکی دیکەی وڵاتەکەی بە ئامانجی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە، دەگاتە بەندەری عەریش.
دوێنێ سێشەممە وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاندووە، ١٤ھەمین کەشتی وڵاتەکەی بە ئامانجی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە لە بەندەری مێرسینەوە بەرەو بەندەری عەریش بەڕێکەوتووە.