Rewa Mahmut Hasan
04 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2017
هاتای
پارێزگاری ھاتای ئەردال ئاتا لەبارەی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەک لە نزیک یایلەجیک -ی ناوەندی پارێزگای ئەنتاکیا،رایگەیاند "کەمێک پێش ئێستا زانیاری پێگەیشتووە کە تیمەکانی جەندرمەو تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی ئەو فرۆکەیەی کە کەوتۆتە خوارەوە و راشیگەیاند لەو بروایەدان فرۆکەوانەکان خۆیان فڕێداوەتە خوارەوە و رزگاریان بووبێت.
ئاتا لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتى: "زانیاریان پێگەیشتووە لەسەر کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەک لە نزیک یایلەجیک-ی ناوەندی پارێزگای ئەنتاکیاو ئاشکراشی کرد کە زانیاریان بەدەست گەیشتووە کە لەو ناوچەیە هێزی ئاسمانی سەربازیی و هێڵی ئاسمانی مەدەنی تورکی هیچ چالاکیيەکی فڕینیان نەبووە".
ئاتا ئاماژەی بەوەدا کە پێدەچێت فرۆکەکە لە سووریاوە هاتبێت و گوتی: "کەمێک لەمەوپێش زانیاریم پێگەیشت،تیمەکانی تەندروستی و جەندرمە گەیشتوونەتە سەر لاشەی تێكشكاوى فرۆکەکە. وشوێنی فرۆکەوانەکە بەتاڵ بووە. لەوا بڕوایەداین فرۆکەوانەکان خۆیان فڕێداوەتە خوارەوە و رزگاریان بووبێت. و پشکنین بەدوایاندا بەردەوامی هەیە لەلایەن تیمەکانی جەندرمەو ئافاد-یشەوە".