Mohammed Baqi Hussein
04 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2017
حه‌ما - AA
له‌ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر ناحیه‌ی ئهقرهباتی حه‌ما 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 20ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌ندامی ناوه‌ندی مێدیایی حه‌ما و حو،مس خالید حومس له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێم مه‌یدانێكی ئاژه‌ڵانیان له ناحیه‌ی ئهقرهبات بۆردومان كردووه.
له‌ئاکامی بۆردومانه‌كه‌دا 10 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و 20 ی دیكه‌ش برینداربوون. راشگه‌یه‌نراوه كه هێزه‌كانی رژێم به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی له حومس و حه‌ما له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندان.