Ahmet Dursun
05 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
ھەشتەمین سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم رەئیسی دوای بردنەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار، کە ژمارەی پێوانەیی لە کەمی رێژەى به‌شداریی، تێدا تۆمارکرابوو، ئەمڕۆ سوێندی یاسایی خوارد و دەست بەکار بوو، ناوى له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی لیستی ئه‌و به‌ربژێره گریمانهكراوانهدا دێت كه له قۆناغی دوایی خامنه‌یی له‌سه‌ر كورسی رێبەری ئێران داده‌نیشێت.
لە ئێران لەگەڵ دانیشتنی دادوەری محافزکار، ئیبراھیم رەئیسی لەسەر کورسیی سەرۆکایەتی کۆمار، بە فەرمی قۆناغی حەسەن روحانی کە بە "محافزکاری میانڕەو" ناسرابوو، و بە درێژایی ھەشت ساڵی دەسەڵاتی سیاسەتێکی میانڕەوی لەگەڵ رۆژئاوادا گرتبوويە بەر کۆتايی پێدێت. بەمشێوەیە، محافزكاران، ئەگەرچی دووربوون لە دەسەڵات بەڵام لە وڵاتەکەدا خاوەنی بڕیاربوون و سیاسەتی دوورەپەرێزیی لەگەڵ رۆژئاوادا پەیڕەو دەکەن، دوای ھەشت ساڵ دووبارە دەسەڵاتیان گرتەوە دەست.
ئیبراھیم رەئیسی لە ھەڵبژاردنەکانی ١٨ی حوزەیراندا کە رێژەی به‌شداریی تێیدا لە ساڵی ١٩٧٩وە بۆ یەکەمین جار لە خوار سەدا ٥٠وە بوو، توانی لەسەدا ٦٢ی دەنگەکان بەدەست بھێنێت و بە جیاوازییەکی بەرچاو ھەڵبژاردنەکە بباتەوە، ئەمڕۆ بە بەشداری بەرپرسانی باڵای چەندین وڵات لە پەرلەمانی ئێران دوای سوێندخواردن، وەکو ھەشتەمین سەرکۆمار دەست بەکار بوو.
- لەو لیژنەیەدا بوو کە بریاری لەسێدارەدانیان بۆ زیندانیانی ئۆپۆزیسیۆنی رژێم دەرکرد
رەئیسی کە وەک پیاوێکی ئایینی یاساناس ناسراوە، لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٦٠ لە شاری مەشھەد لە دایک بووە. ژیانی وەزیفيی لە دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩، لە ساڵی ١٩٨١دا وەکو داواکاری گشتیی کەرەجد دەستپێکرد. رەئیسی، کە بە خێرایی لە ئەرکەکەیدا پله‌كانی بڕی، لە ماوەیەکی کەمدا و لە تەمەنی ٢٥ ساڵيدا بوو بە جێگری داواکاری گشتیی تاران.
ئیبراھیم رەئیسی لە نێو ئەو لیژنە چوار کەسییەدا بوو کە ساڵی ١٩٨٨دا لەسەر فەرمانی رابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، روحوڵڵا خومەینی، بریاری لەسێدارەدانیان بۆ زیندانیانی ئۆپۆزسیۆنی رژێم دەرکرد.
ئۆپۆزسیۆنی رژێم ناوی "لیژنەی مەرگ"یان لەو لیژنەیە نابوو. ژمارەی ئەو کەسانە نازانرێت کە ئەو سەردەمە لەلایەن دادگاکانەوە فەرمانی لە سێدارەدانیان بۆ دەرکراوە، بەڵام رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە ساڵی ١٩٨٨دا بە تۆمەتی درووستكردنى ھەڕەشە بۆسەر رژێم لانیکەم سێ ھەزار سزادراو لەسێدارە دراون و له گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا نێژراون.
- له سه‌رده‌می خامنه‌یی-دا ئه‌ستێره‌ی به‌ختی به‌خێرایی هه‌ڵكشا
له سه‌رده‌می دوای كۆچی دوایی خومه‌ینی، ره‌ئیسی به خێرایی پله‌كانی حكوومه‌تی بڕی و له نێوان ساڵانی ١٩٨٩-١٩٩٤دا بووه سه‌رۆكی داواكاری گشتیی تاران. له ساڵی ١٩٩٤دا وه‌ك سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی چاودێریی ده‌ستنیشانكرا و بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه.
له ساڵی ٢٠٠٤دا، ره‌ئیسی كرایه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران. ١٠ ساڵ دواتر و له ساڵی ٢٠١٤دا، كرایه سه‌رۆكی داواكاری گشتیی ئێران، له ساڵی ٢٠١٦دا دیسان له لایه‌ن خامنه‌یی-ه‌وه كرایه سه‌رۆكی وه‌قفی مه‌زاری ئیمام ره‌زا له مه‌شهه‌د.
ره‌ئیسی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ١٩ی ئایاری ٢٠١٧شدا به‌ربژێر بوو، له به‌رامبه‌ر سه‌ركۆماری ئه‌وكات، حه‌سه‌ن روحانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی دۆڕاند.
- له ساڵی ٢٠١٩دا كرایه سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی
پاش ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی پێشووتری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران، سادق لاریجانی له لایه‌ن خامنه‌یی-ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لادرا و كرایه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دیارییكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، له ئاداری ٢٠١٩دا ره‌ئیسی كرایه سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران.
ره‌ئیسی ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌كانی "گه‌نده‌ڵی له دادوه‌رییدا" له‌باره‌ی ئه‌و كاربه‌ده‌سته باڵایانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی كرد كه له سه‌رده‌می لاریجانی-دا له ئه‌ركدا بوون و به درێژایی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی به‌رده‌وام جه‌ختی له به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كرد كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گرفته‌كانی وڵاته‌كه داده‌نرێت.
- خرایه لیستی سزاكانی ئه‌مریكاوه
به‌هۆی رۆڵی له له سێداره‌دانی به‌ندكراوه سیاسییه‌كان و سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی ٢٠٠٩، له تشرینی دووه‌می ٢٠١٩دا، ره‌ئیسی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه خرایه لیستی سزاكانه‌وه و سه‌باره‌ت به رۆڵی له له‌سێداره‌دانه‌كاندا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتیی بڵاو نه‌كرده‌وه.
ناوی ئیبراهیم ره‌ئیسی كه بانگه‌شه ده‌كرێت سوپای پاسدارانیش پشتیوانی‌یان كردووه، له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی لیستی ئه‌و به‌ربژێره گریمانهكراوانهدا دێت كه له قۆناغی دوایی خامنه‌یی له‌سه‌ر كورسی رێبەری ئێران داده‌نیشێت.
