Mohammed Baqi Hussein,Sarmand Hameed
10 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2016
داڵاس
هێزه‌كانی پۆلیسی داڵاس كه له‌دوای په‌لاماره‌كه‌وه له ئاماده‌باشیدان، به‌هاوكاری هێزه‌كانی سوات له پاركی ئوتومبێلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی داڵاس هه‌ڵمه‌تێكی پشكنینیان ئه‌نجامدا.
گرژییه‌كانی شاره‌كه به‌رده‌وامن كه لە دوای ئه‌و په‌لاماره‌ی له‌لایه‌ن سه‌ربازێكی یه‌ده‌گی سوپای ئه‌مریكاوه ئه‌نجامدرا و رێكخراوی "هێزی سیاسیی ره‌ش" “Black Power Political Organization” له‌ئه‌ستۆی گرت سه‌ری هه‌ڵداوه.
پۆلیسی داڵاس كه له‌دوای په‌لاماره‌كه‌وه له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان، له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌كه‌دا رێوشوێنی ئه‌منیی توندیان گرتووه‌ته‌به‌ر و نیشان شكێنه‌كان له‌سه‌ر بیناكانی ده‌روبه‌ریدا به‌درێژایی رۆژ جێگیركراون.
ئێواره‌ی دوێنێ پۆلیسی داڵاس به‌هاوكاریی هێزه‌كانی سوات له‌سه‌ر وه‌رگرتنی هه‌واڵێك، له پاركێكی ئوتومبێلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش‌دا هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان ده‌ستپێكرد.
هه‌ڵمه‌ته‌كه چه‌ند کاتژمێرێکی خایاند و هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌چنه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به‌ڕووی هاتووچۆدا داخران.
پۆلیسی داڵاس رایگه‌یاندووه كه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بۆ ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی گومان‌لێكراو ده‌ستپێكردووه به‌ڵام هیچ كه‌سێكی گومانلێكراویان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.