Mohammed Baqi Hussein,Sarmand Hameed
10 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2016
وارشۆ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما له‌باره‌ی كوژرانی پێنج پۆلیسی وڵاته‌كه‌یه‌وه له داڵاس رایگه‌یاند: "راست نییه كه ده‌گوترێت له ئه‌مریكا جه‌مسه‌رگیری هه‌یه و وڵاته‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ 1960 ـه‌كان."
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كانی لوتكه‌ی ناتۆ كه له وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو، ئۆباما كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی به‌ست.
ئۆباما هۆشدارییدا كه داعش له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستدانی زیاتری ئه‌و شوێنانه‌ی كۆنترۆڵی كردوون، زیاتر هه‌وڵی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌دات و رایگه‌یاند، پێویسته هه‌ماهه‌نگییه هه‌واڵگرییه‌كان بۆ دوو هێنده به‌رزبكرێنه‌وه و كار له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كاندا بكرێت.
ئۆباما گوتیشی: "چه‌ند له عێراق، سوریا، لیبیا و ئه‌و وڵاتانه‌ی داعشیان تێدا به‌هێزبوون سه‌ركه‌وتووبین، داعش هێنده بێ هێز ده‌بێت و سه‌رچاوه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات."
له‌لایه‌كی تره‌وه ئۆباما باسی له رووداوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، پێویسته رووداوه‌كانی كوشتنی ره‌ش پێسته‌كان به‌م دواییه، وه‌ك هه‌ڵكشانی توندوتیژییه‌كان له ئه‌مریكا لێك نه‌درێته‌وه.
ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رووداوه توندوتیژییه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه و به‌پێی ئاماره‌كان، ئێستا ئاستی رووداوه‌كان له‌ئه‌مریكا، له‌چاو 30 ساڵی رابردوودا له‌نزمترین ئاستدایه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و كاریگه‌رییه‌كانی له كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كاندا كرد و گوتی: "ئێستا زۆر جیاوازه له سه‌رده‌می پێش ده‌رچوونی مۆبایلی زیره‌ك. ئێستا ده‌كرێت هه‌موو شته‌كان تۆماربكرێن".