Mohammed Baqi Hussein
08 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2017
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، شان سپایسه‌ر له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كه‌ی سووریا رایگه‌یاند "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه دژی رژێمی ئه‌سه‌د بوو. پێموایه دوێنێ شه‌و په‌یامێكی روونمان داوه."
سپایسه‌ر له ویلایه‌تی فلۆریدا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
سپایسه‌ر رایگه‌یاند سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاگاداربووه له‌وه‌ی رژێمی سووریا چه‌كی كیمیاویی به‌كارهێناوه و به‌وردی چاودێریی كردووه، دواجار هه‌نگاوێكی كردارییان دژی ئه‌و رژێمه ناوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییه‌وه زۆر هه‌ستیاره و گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه دژی رژێمی ئه‌سه‌د بوو. پێموایه په‌یامێكی روونمان داوه."
گوته‌بێژی کۆشکی سپی جه‌ختیكرده‌وه كه به‌رله ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی و دیبلۆماسییان له‌گه‌ڵ رووسیا ئه‌نجام نه‌داوه و ئاماژه‌ی به رێككه‌وتنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و رووسیا له‌باره‌ی "رێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانی پێكدادان به‌نێوانیاندا" كرد و رایگه‌یاند، ته‌نها به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجامداوه.
- به‌رله ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چوار كۆبوونه‌وه ئه‌نجام درا
سپایسه‌ر رایگه‌یاند رۆژی سێ شه‌ممه دوای هێرشه‌كه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د له خان شه‌یخون تره‌مپ ئاگاداركراوه‌ته‌وه و به‌درێژایی رۆژ به‌رده‌وام زانیارییه‌كانیان بۆ گواستووه‌ته‌وه و كاتژمێر 8:00 شه‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجام داوه بۆ تاوتوێكردنی بژارده‌ی یه‌كه‌م.
ناوبراو رایگه‌یاند رۆژی چوارشه‌ممه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌نجام دراوه و سه‌رجه‌م بژارده سه‌ربازییه‌كان خراونه‌ته به‌رده‌م تره‌مپ. تره‌مپ رۆژی پێنجشه‌ممه دواین كۆبوونه‌وه‌ی له‌وباره‌وه له‌نێو فڕۆكه‌كه‌یدا ئه‌نجام داوه له‌كاتێكدا بۆ فلۆریدا رۆیشتووه و له‌وێدا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌كی نیشانداوه.
گوته‌بێژه‌كه راشیگه‌یاندووه كه دوای هێرشه‌كه ده‌ستبه‌جێ سه‌ركرده بیانییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی كۆنگرێسیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه و گوتی: "ئه‌م چالاكییه شه‌رعی و پێوانه‌یی بوو. ته‌نها بۆ سووریا نا، به‌ڵكو ئاماژه‌یه‌كی به‌هێز بوو بۆ هه‌موو جیهان نێردرا."
- پێشینه گۆڕینی رژێم نییه
سپایسه‌ر وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا ئه‌مریكا له‌هه‌وڵی گۆڕینی رژێمدایه له سووریا یان نا؟"ی نه‌دایه‌وه و گوتی "پێش هه‌موو شتێك تره‌مپ پێی وایه كه ده‌بێت رژێمی ئه‌سه‌د پابه‌ندبێت به رێككه‌وتنی به‌كارنه‌هێنانی چه‌كی كیمیاویی. له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا پێویسته ئه‌مه له‌نزمترین ئاستدابێت."
له‌باره‌ی ناوبردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مریكاوه به "هێرشێكی په‌لامارده‌رانه" له‌لایه‌ن رووسیاوه سپایسه‌ر گوتی، "ئه‌مه چالاكییه‌ك بوو بۆ ئامانجی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام درا."
به‌رپرسانی پێنتاگۆن رایانگه‌یاند، 59 خاڵی جیاجیای فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی شوعه‌یراتی حمسیان پێكاوه و 20 فڕۆكه و سیستەمێكی مووشه‌ك و سیستەمێكی راداریان له‌ناوبردووه.