Esra Taşkın
26 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2022
پاریس-AA
ئەو هاووڵاتییه فەڕەنسییە ٦٩ ساڵانه‌ی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشەكه‌ی ٢٣ی کانوونی دووەمی پاریس كه هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس، دوێنێ ده‌ستگیركرابوو، به‌ڵام به‌مه‌به‌ستی هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی گوزرابوویه‌وه بۆ کلینیکی دەروونی، جارێکی دیکە ده‌ستگیركرایه‌وه.
بەپێی هەواڵی کەناڵی BFMTVی فەڕەنسی، ئه‌و تۆمەتبارەی کە دوێنێ به‌مه‌به‌ستی هەڵسەنگاندنی تەندروستی بۆ کلینیکی دەروونی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش گوازرایه‌وه، سه‌رله‌نوێ ده‌ستگیركرایه‌وه.
گومانلێكراوه ده‌ستگیركراوه‌كه سبه‌ی ده‌برێته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه میدیای فه‌ڕه‌نسا به پشتبه‌ستن به راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی بڵاویانكردووه‌ته‌وه، هێرشبەرە فەڕەنسییەكه لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا دانی بەوەدا ناوە کە "ڕق و کینەیەکی بەرامبەر بە بیانییەکان هه‌یه كه له نه‌خۆشییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت".
هەروەها ئاماژه به‌وه ده‌كرێت تۆمەتبارەکە، له‌میانی ئه‌و كاته‌دا كه ده‌ستگیركراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، چووەتە سانت دێنیس کە یەکێکە لەو گەڕەکەکانهی پاریس کە به‌زۆری کۆچبەران تێیدا دەژین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌می لێبووه و جله‌كانی به‌ری هاوكار نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌خزه‌نی چه‌كه‌كه‌ی پڕبكاته‌وه، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هێرشه بووه كه پلانی بۆ داناوه.
- هێرشبه‌ره‌كه پێشتر هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوه‌ندی كۆچبه‌ران
لە ئه‌نجامی هێرشەکەی رۆژی ٢٣ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ی شەقامی ئێنگیادا، کە هاووڵاتییەکی فەڕەنسی تەقەی لە خەڵکی دەوروبەری کردبوو، سێ کەس گیانیان لەدەستدابوو و سێ کەسی دیكه‌ش بریندارببوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
هێرشبەرە ته‌مه‌ن ٦٩ ساڵانه‌كه كه له میدیای فەڕهنسیدا به "ویلیا‌م م." ناوی ده‌برێت، لە شوێنی رووداوەکە دەستگركرابوو. ئاماژه به‌وه كرابوو هێرشبەرەکە هاووڵاتییەکی خانەنشینکراوی فەڕەنسییە و لە کۆمپانیای حكوومی هێڵی ئاسنینی فەڕەنسا كارمه‌ند بووە.
لە هەواڵەكاندا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌پێی تۆماری پۆلیس هێرشبەرەکە لە ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠٢١دا دووجار هەوڵی کوشتنی داوە، لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا بە شمشێره‌وه هه‌ڵیكوتاوه‌ته سەر بنکەیەکی کۆچبەران لە پاریس و دوو کەسی بریندارکردووە.