Ahmet Karaahmet,Ethem Emre Özcan,Beraa Göktürk
15 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2024
تەلئەبیەز – AA
ژمارەیەک سەرچاوەی خۆجێیی ڕایانگەیاند کە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران ھێرشێکی مووشەکیان بۆسەر بنکەیەکی ئەمریکا لە ڕۆژھەلاتی سووریا ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، سەربازێکی ئەمریکا برینداربووە.
سەرچاوەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ دووشەممە، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران کە لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات سەربە پارێزگای دێرازۆر ڕۆژھەڵاتی سووریا جێگیرکراون، بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئەمریکا لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ.
بە گوتەی سەرچاوەکان لە ئاکامی ھێرشەکەدا، سەربازێکی ئەمریکا برینداربووە.
تا ئێستا ئەمریکا ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.