Abdullah Shukur
19 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2016
مۆسکۆ - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زەھارۆڤا، رایگەیاند کە باڵیۆزی رووسیا لە شاری ئەنقەرە لە ئەنجامی ھێرشەکە گیانی لەدەستداوە.
زەھارۆڤا لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند کە ھێرشە چەکدارییەکەی سەر باڵیۆزی رووسیا لە شاری ئەنقەرە ئاندرێی کارلۆڤ "ھێرشێکی تیرۆریستییە".
زەھارۆڤ ئاشکراشی کرد کە پرسی ئەم ھێرشە دەبەنە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان. گوتیشی: "بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم".
زەھارۆڤ داوای لێکۆڵینەوەی وردی لە رووداوەکە و سزادانی تاوانبارانی کرد.
باڵیۆزی رووسیا ئاندرێی لاڤرۆڤ لە پێشانگایەی ھونەری شاری ئەنقەرە، تەقەی لێکرا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.