جيهان

یەکێتیی ئەورووپا: " پێویستە سزاکانی سەر سووریا ھەڵبگیرێن"

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، کایا کالاس ڕایگەیاند: "ھەوڵی زیاتر دەدەین، بۆ ئەوەی سزاکانی سەر سووریا ھەڵبگیرێن".

Selen Valente Rasquinho, Zahir Sofuoğlu  | 17.03.2025 - نوێکردنەوە : 18.03.2025
یەکێتیی ئەورووپا: " پێویستە سزاکانی سەر سووریا ھەڵبگیرێن"

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆکسل ــ AA

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، کایا کالاس ڕایگەیاند کە ھەوڵی زیاتر دەدەن، بۆ ئەوەی سزاکانی سەر سووریا ھەڵبگیرێن.

کایا کالاس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: "پێویستە بە ھاوکاری ھاوبەشە ھەرێمییەکان، پاڵپشتی زیاتر پێشکەش بە سووریا بکرێت، ھەوڵی زیاتر دەدەین، بۆ ئەوەی سزاکانی سەر سووریا ھەڵبگیرێن".

ڕاشیگەیاند کە پێویستە سزاکانی سەر سووریا ھەڵبگیرێن.

ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە بڕۆکسل کۆدەبنەوە و لە میانیدا پێشھاتەکانی دۆخی سووریا، تاوتوێ دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın