Ramal Mahmood
28 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2016
لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا، ١٢٧ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ٨ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە لە باکووری سووریا خاپوور کران.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات کە بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەروویانەوە داعش، درووستیانکردووە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەباکووری سووریا دەستی پێکردووە، پێی نایە رۆژی ٦٦مینی رۆژیەوە.
سوپای تورکیا رایگەیاندووە، لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمی هێزە تایبەتییەکان کە لەهێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکدێن بەپاڵپشتی چڕی وشکانی و ئاسمانی بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەل جیجان، ئەبلاح و دوایەر کە دەکەونە باشووری ئەختەرین لە ناوچەی مارع.
لەئاکامی پێکدادانەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەشت جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن گیانیان لەدەست دا و ٢٤ جەنگاوەری دیکەش بریندار بوون. جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا ١٦٤ گەڕەکیان کۆنترۆڵکردووە کە رووبەرەکەی نزیکەی هەزار و ٣٠٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا، ١٢٧ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ٨ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە لە باکووری سووریا خاپوور کران.
فڕۆکەکانی هێزەکانی ئاسمانیی تورکیا لە ئامادەباشی تەواو دابوون بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لەناکاو بۆسەر ئامانجەکان.
لەئاکامی ئەنجامدانی دوو ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆسەر ئامانجی دەستنیشانکراوی داعش لە گەڕەکی نوعمان، دوو چەکداری ئەو رێکخراوە کوژران، ئۆتۆمبێلێک و چەکێکی قورس تێکشکێنران.
تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنییەکان بە پشتیوانی جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن شەش بۆمبی دەستییان لە ناوچە پاککراوەکان لەدەستی داعش پووچەڵکردەوە، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا ٣٢ مینی چێنراو و هەزار و ٣٦٢ بۆمبی دەستییان پووچەڵ کردووەتەوە.
تیمەکانی مانگی سووری تورکیا و بەڕیوەبەرایەتی باری لەناکاو بە هاوکاری کارمەندانی مەدەنی سەربە سوپای سووریای ئازاد بەبەردەوامی کۆمەک و هاوکاری بەسەر هاووڵاتییانی مەدەنیدا دابەش دەکەن.
هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە هەستیارییەکی زۆرەوە مامەڵە دەکەن و هەموو رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسمانی و وشکانی زیان نەگات بە هاووڵاتییانی مەدەنی ناوچەکە.