Muhammet Ali Kemal
22 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2016
سه‌رکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''ئه‌مریکا جارجار پشتیوانیی ئاسمانیی پێشکه‌شی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه ئه‌و چه‌کانه به‌ده‌ست رێکخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه ده‌بینین که له‌خۆرئاوا درووست ده‌کرێن. به‌دڵنیاییه‌وه به‌ده‌نگی به‌رز هاوارناکهن و بڵێن 'ئێمه هاوکاریی داعش ده‌که‌ین' به‌ڵام ئه‌وه ده‌بینین که له‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌وه چه‌کیان بۆ داده‌به‌زێنن. نیوه‌ی ئه‌م چه‌کانه بۆ په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌یه، نیوه‌که‌ی دیکه‌شی بۆ داعش ده‌ڕوات. پێویست ده‌کات ئیسرائیلیش له‌مباره‌یه‌وه هه‌ستیاریی نیشان بدات و ئێمه ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه له‌م ناوچه‌یه ئه‌نجامبده‌ین و هه‌رچی زووه خۆشگوزه‌رانی بۆ ناوچه‌که ده‌سته‌به‌ربکه‌ین''.
له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی 2ی ئیسرائیل له‌ئه‌نقه‌ره، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کرد.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد پێویسته پرسیار سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌سه‌ره‌تادا له وڵاتانی خۆرئاوا بکرێت و گوتی: ''ئه‌وه ئێمه‌ین که له‌ئێستادا به‌ره‌نگاری داعش ده‌بینه‌وه''.
گوتیشی: ''ئه‌مریکا جارجار پشتیوانیی ئاسمانیی پێشکه‌شی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه ئه‌و چه‌کانه به‌ده‌ست رێکخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه ده‌بینین که له‌خۆرئاوا درووست ده‌کرێن. به‌دڵنیاییه‌وه به‌ده‌نگی به‌رز هاوارناکهن و بڵێن 'ئێمه هاوکاریی داعش ده‌که‌ین' به‌ڵام ئه‌وه ده‌بینین که له‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌وه چه‌کیان بۆ داده‌به‌زێنن. نیوه‌ی ئه‌م چه‌کانه بۆ په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌یه، نیوه‌که‌ی دیکه‌شی بۆ داعش ده‌ڕوات. پێویست ده‌کات ئیسرائیلیش له‌مباره‌یه‌وه هه‌ستیاریی نیشان بدات و ئێمه ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه له‌م ناوچه‌یه ئه‌نجامبده‌ین و هه‌رچی زووه خۆشگوزه‌رانی بۆ ناوچه‌که ده‌سته‌به‌ربکه‌ین''.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌دا به‌وه‌ی ''ره‌نگه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌مووان به‌دوای سه‌رکرده‌ی به‌هێزدا ده‌گه‌ڕێن، به‌بڕوای ئێوه به‌وجۆره‌یه؟ ئایا له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌ڕانێک بۆ سه‌رکرده‌ی له‌وجۆره له‌ئارادایه کهبههێز بێت و سهپێنهربێت؟'' سه‌رکۆماری تورکیا رایگه‌یاند ''هه‌موو وڵاتێک به سه‌رکرده‌ی به‌هێز به‌ره‌وپێش ده‌چێت، ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌ی به‌هێز نه‌بێت ئه‌و وڵاتانه ناتوانن پێشبکه‌ون. ئه‌و وڵاته‌ی سه‌رکرده‌ی به‌هێزی نییه، داده‌ڕمێت، ته‌نها به‌هێزبوون به‌س نییه، له‌پاڵ به‌هێزییدا ده‌بێت راستگۆ بیت، ئه‌گه‌ر سه‌رکرده به‌هێز و راستگۆ بێت، ئه‌و وڵاته گه‌شه‌ده‌کات''.
دواتر پێشکه‌شکاره‌که پرسی ''ئایا تاوه‌کو ساڵی 2023 که ده‌کاته یادی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری تورکیا، له‌ده‌سه‌ڵاتدا ده‌مێننه‌وه؟'' ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌وه‌ڵامدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئه‌مه بژارده‌ی گه‌له و گوتی:
''تا ساڵی 2023 کێ ده‌مێنێت و کێ ده‌مرێت، ئێمه ناتوانین ئه‌مه بزانین. به‌ڵام له‌ئێستادا من لهپۆستهکهمدام و باسی زۆر بابه‌ت ده‌کرێت سه‌باره‌ت بهپۆستهکهم له تورکیادا. ده‌گه‌ینه کوێ ئه‌وه‌یان نازانم''.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌شدا که ''ئایا له‌سیاسه‌تدا چیتان رق لێیه؟'' ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد رقی له‌درۆیه.