Hamit Hüseyin
12 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2015
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە پشتیوانی فڕۆکەکانی جەنگی هاوپەیمانان شەڕی گرتنەوەی شنگالیان دەست پێکرد.
نێردراوی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ ناوچەکە رایگەیاند لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە فڕۆکەکانی هاوپەیمان لەسەر بنەمای زانیارییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، دەستیان کردووە بە بۆردومانی سەنتەری شارەکە و هێزەکانی پێشمەرگەش پێشڕەوی دەکەن.
لە ناوچەکەدا هێزێکی زۆری پێشمەرگە ئامادەی رووبەڕووبوونەوە و یەکلاکردنەوەی شەڕەکەن و بۆیەش لە چەندین قۆڵەوە هێرش دەکەن سەر بنکە و بارەگاکانی داعش لە نێو شاری شنگال.
پەیامنێری ئانادۆڵو لە زمانی فەرماندەکای پێشمەرگە رایگەیاند کە گومانی ئەوە دەکرێ داعش چەندین ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراوی ئامادە کردووە و هاوکاتیش چەکدارەکان لە نێو شارەکە بڵاوە پێکردووە و زیاتریش قەناس بەدەستەکان لە ئامادەباشیدان.
شنگال لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە و دانیشتوانەکەی زۆربەی کوردی ئێزدین.
ئەو قەزایە لە رێکەوتی 3/8/2014 لە لایەن چەکدارانی داعشەوە کۆنترۆڵ کرا و بە هەزاران پیاو و لاوی تێدا کوژرا و کچانی و ژنانی قەزاکە و گوندەکانی دەورووبەری رفێنران.