Eshat Fırat,Mohammed Baqi Hussein
08 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2017
رامه‌ڵڵا - AA
ئیسرائیل له مانگی رابردوودا، 880 هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینیی ده‌ستبه‌سه‌ركردووه كه 144یان منداڵ و 18یان ژن بوون.
كۆمه‌ڵه‌ی دیله‌كانی فه‌ڵه‌ستین، ناوه‌ندی مافه‌كانی مرۆڤی میزان، دامه‌زراوه‌ی ویژان و مافی مرۆڤ و خزمه‌تی دیله‌كان و ده‌سته‌ی كاروباری دیله‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند کە له مانگی ته‌مووزی رابردوودا، ئیسرائیل 880 هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینیی ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
راگه‌یه‌نراوه کە 144 له ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان منداڵ و 18یان ژنن و له‌و ژماره‌یه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراون، 425یان له قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراودا، ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه كه له ئێستادا نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی له زیندانه‌كانی ئیسرائیلدان و له‌و ژماره‌یه 300یان منداڵ و 62یان ژنن. هاوكات له نێویشیاندا، 450 كه‌سی ئیداری و 12 په‌رله‌مانتاریش بوونیان هه‌یه.