Mustafa Deveci,Abdullah Shukur
04 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2019
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل بە بیانووی ئەوەی ئەمڕۆ نزیکەی ٩٠ مووشەک لە کەرتی غەززەوە ئاراستەیان کراوە، بە فڕۆکەی جەنگی ھێرشی ئاسمانی بۆسەر غەززە ئەنجامدا.
سوپای ئیسرائیل لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ھاتووە، "ھێرشی ئاسمانیمان بۆ سەر ئامانجەکانی حەماس و جیھادی ئیسلامی لە غەززە دەستپێکرد".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەھۆی ئاراستەکردنی نزیکەی ٩٠ مووشەک لە کەرتی غەززە بۆ سەر ئیسرائیل، ئەم ھێرشە دەستیپێکردووە.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ھاویشتنی مووشەک لە ناوچەکانی نزیک سنووری غەززە بۆ بەری ئیسرائیل تا ئێستاش بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەش بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنەکانی ناوخۆیی ئیسرائیل بڵاوبووەتەوە، ژمارەی ئەو مووشەکانەی لە غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون ١٠٠ دانەی تێپەڕاندووە و ژمارەیەکی زۆری ئەو مووشەکانەش لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلەوە تەقێنراونەتەوە.
راشگەیەندراوە کە یەکێک لەو مووشەکانە کەوتووەتە نێو خانوویەکی شارەدێی ئەشکۆلی نزیک سنووری غەززە و ھیچ کەسێکیش بەم ھۆیەوە بریندار نەبوون.