Zafer Fatih Beyaz
06 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە پرسەکانی دووقۆڵی و ئاڵوگۆڕی بۆچوون لەبارەی ناوچە ئارام کرا کە بڕیارە لە رۆژھەڵاتی فوڕات دروستبکرێت.
ھەر لە پەیوندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە دروستکردنی ناوچەی ئارام مەرجە بۆ لەناوبردنی ھەڕەشەی تیرۆری پەکەکە/یەپەگە و رەخساندنی مەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری بۆ وڵاتەکەیان.
ھاوکات سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریاندا مانگی تشرینی دووەمی داھاتوو لە واشنتۆن دیدارێک رێکبخەن.