28 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
بەیروت ــ AA
سەرۆكوەزیرانی لوبنان، سەعد حەریری رایگەیاند كە نایەوێت، هۆكاری راگەیاندنی دەستلەكاركێشانەوەكەی لە سعوودیە و گەڕانەوەی لە لوبنان لەگەڵ هەڵپەساردنی بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەكەی ئاشكرا بكات.
لە چواری ئەم مانگە لە ریازی پایتەختی سعوودیەوە، سەرۆكوەزیرانی لوبنان، سەعد حەریری دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاندبوو.
سەعد حەریری هۆكاری بڕیارەكەی بۆ هەوڵەكانی ئێران بۆ دەستبەسەرداگرتن و سەپاندنی هەژموونی بەسەر لوبنان گەڕاندەوە، دوای ئەوەی حزبوڵڵا بەزەبری چەك ئەمری واقیعی خۆی سەپاند.
لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی (Cnews)، سەعد حەریری گوتی: "دەمەوێت وەك سەرۆكوەزیران بمێنمەوە و ئەوەی لە سعوودیە روویدا، تەنها لای خۆی دەیپارێزم".
سەرۆكوەزیرانی لوبنان گوتیشی: "حزبوڵڵا دەستوەردەداتە هەموو وڵاتانی عەرەبی، خۆم بەیاننامەی دەستلەكاركێشانەوەكەم نووسی ویستم لە میانیدا راچەڵەكانێكی ئەرێنی رووبدات".
سەعد حەریری ئەوەشی گوت "ئەگەر حزبوڵڵا گۆڕانكاری رەوشی ئێستا قبووڵ ناكات، ئەوە دەستلەكاردەكێشمەوە".
سەرۆكوەزیرانی لوبنان راشیگەیاند "ئێران هۆكاری دەستوەردەكانی حزبوڵڵایە لە هەموو ناوچەكە".
سەرۆكوەزیرانی لوبنان جەختی كردەوە كە لەوانەیە هاوسەنگی حكوومەت لەسەر بنەمای گفتوگۆكانی داهاتوو بگۆڕێت دووپاتی كردەوە كە بۆ هەڵبژاردنەكانی پێشوەختە، ئامادەیە.
لە كۆتایی قسەكانیدا سەعد حەریری ئاشكرای كرد كە لە مانگی ئاداری داهاتوودا، سەرۆكی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن سەردانی لوبنان دەكات.