Abdullah Abdulmanaf Shukur
13 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٦٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی چوار ھەزار و ٨٧٣ پشکنین، دەرەنجام ٢٦٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەمشێوەیە:
٩٣ حاڵەت لە هەولێر، ٨٣ لە دهۆک، ٨٠ لە سلێمانی، شەش حاڵەت لە گەرمیان، چوار لە راپەڕین و سێ حاڵەت لە ھەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایشی کردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا، ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە بەجۆرێک چوار حاڵەت لە پارێزگای دهۆک ، سێ حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی، دوو لە گەرمیان و یەک حاڵەت لە پارێزگای هەولێر بووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤١٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە تێکڕای حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٣٧٨ ھەزار و ٦٤٥ حاڵەت، لەو ژمارەیەش حەوت هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.