Heman Hussein Yaseen
27 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2021
هەولێر - AA
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق عوسمان غانمی کرد.
بەپێی ھەواڵێکی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەیەک دا بارودۆخی ئەمنی و دواپێشھاتەکانی عێراق و ھەماھەنگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە رووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتی ئەمنی و تیرۆر تاوتوێکرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال کرایەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بووە.