Zana Natık Kerem
27 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق، تیرۆریستێکی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە کوژرا.
بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویانکردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا بە ھەماھەنگیی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، حەشارگەیەکی داعشیان لە سنووری ناوچەی ئیسڵاح سەربە ناحیەی جەلەولا باکووری پارێزگای دیالە بۆردومانکردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، وێرای خاپوورکردنی حەشارگەکە، ھەروەھا تیرۆریستێکی داعشیش کوژراوە.