گەرانەوە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
logo
logo
  • توركيا
  • عێراق
  • جيهان
  • ئابووری
  • تەندروستی
  • وەرزش
Türkçe
English
BHSC
Pусский
Français
العربية
Kurdî
کوردی
Shqip
فارسی
македонски
Bahasa Indonesia
Español
سياسەت

بریکاری وەزیری پێشمەرگە: "ماسك و كەلوپەلی دژە هێرشی كیمیاییمان پێویستە"

بریكاری وەزیری پێشمەرگەی كوردستان ئەنوەر حاجی عوسمان لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسییدا داوا لە هێزەكانی هاوپەیمانان دەكات ماسكی دژە هێرشی كیمیایی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بنێرن و سەبارەت بە بەشداریی پێشمەرگە لە شەڕی مووسڵ دەڵێت "چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتیی سیاسی كوردستانین".
Hemn Baban
22 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2016
بریکاری وەزیری پێشمەرگە: "ماسك و كەلوپەلی دژە هێرشی كیمیاییمان پێویستە"
هەولێر

بەرپرسەكەی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت ئومێد دەكەن ئەو هاوكارییە داراییانەی ئەمریكا بەڵێنی دابوو بە پێشمەرگەی بگات.

بریكاری وەزیری پێشمەرگە ئەنوەر حاجی عوسمان لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسییدا رایگەیاند هێزەكانی پێشمەرگە پێویستییان بە ماسك و پێویستیی دژە كیماییە بەهۆی ئەو هێرشە كیمیاییانەی چەكدارانی داعش هەندێ جار دەیكەنە سەریان.

لەوبارەیەوە ناوبراو گوتی: "داوامان كردووە و داوا لە هاوپەیمانان و هێزەكانی ئەڵمانیاش دەكەین هەموو جۆرە ماسكێكی بەرگرییمان بۆ بهێنن بۆ ئەوەی لەم قۆناغە رزگارمان بێت لەو بەرگرییەی لە دژی هێرشەكانی كیمیایی چەكدارانی داعش دەیكەین، ئەوە راستە ئەوان چەند جارێك هێرشی كیمیاییان كردووە بەڵام هێزی پێشمەرگە زۆر حسابی بۆ ناكات و ئەوان بەرامبەر بە هێزی پێشمەرگە خۆیان پێ راناگیرێت".

سەبارەت بە بەشداری هێزەكانی پێشمەرگە لە گرتنەوەی ناوچەكانی دیكەی پارێزگای نەینەوا و شەڕی مووسڵەوە ئەنوەری حاجی عوسمان رایگەیاند: "ئەوە دەهێڵینەوە بۆ بڕیاری سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان، كەی فەرماندەی هێزی چەكداری هەرێمی كوردستان فەرمانی كرد ئێمە لە یەك هەفتەدا هێرش بۆ ئەو ناوچانە دەكەین كە بڕیاریان لەسەر دەدرێت".
دەربارەی شەڕی مووسڵیش بەدیاریكراوی ئاشكرای كرد: "حكوومەتی هەرێمی كرودستان بۆ بەشداریكردن لە شەڕی گرتنەوەی مووسڵ كۆمەڵێك مەرجی هەبووە بەڵام پێشبینی دەكەین ئەو مەرجانە هێواش هێواش نامێنن، بۆ بەشداریی پێشمەرگە لەو شەڕە پێویستمان بە بڕیاری سیاسی و رێككەوتنی نێوان هاوپەیمانان و كورد و عێراقە".

ناوبراو كە ئەمڕۆ ئامادەی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەكی درووستکردنی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی سەربازیی و کۆگای هەڵگرتنی چەك و تەقەمەنی وەزارەتی پێشمەرگە بوو كە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیاوە خەرجییەكەی لە ئەستۆ گیراوە، سەبارەت بەو هاوكارییانەی كە ماوەیەك لەمەوبەر وەزیری بەرگریی ئەمریكا باسی لێوە كرد كە یارمەتیی دارایی بۆ پێشمەرگە بنێردرێت، گوتی: "ئومێد دەكەین ئەو یارمەتییە بگات".

related_topics:
ئەنوەر حاجی عوسمان
news_share

news_share_descriptionsubscription_contact

subscription
logo

Reporting the Changing World

next-sosyalX/TwitterFacebookYouTubeInstagram

دامەزراوەیی

  • رابردوو
  • ناسنامە
  • سیستەمی بەڕێوەبردنی کوالیتی
  • رێبەری سەرنووسەریی
  • سیاسەتی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان
  • راگەیاندن
  • سیاسەتی نهێنیبوون و چەرەز
  • سیاسەتی بەرچاوڕوونی
  • RSS

پەیوەندییەکان

  • پەیوەندی
  • داواکاری ئابۆنەبوون

Anadolu Ajansı © 2026

Google PlayApp Store
لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە
جەنگی ئێران
گەرووی هورمز
پێشتر
دواتر
پێشتر
لە هەولێر بارەگای بەرەی توركمانی عێراق كرایەوە

لە هەولێر بارەگای بەرەی توركمانی عێراق كرایەوە

دواتر

دیداری مه‌سرور بارزانی و په‌رله‌مانتاری پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا

دیداری مه‌سرور بارزانی و په‌رله‌مانتاری پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا

نوێترین هەواڵ

داواکاری وەزارەتی دادی توركیا بۆ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتیی بۆ ناتانیاهو

سەرکۆماری ئێران پزیشكیان: "ئه‌مڕۆ لە سەردەمێکدا کە خاوەن هێز و شکۆین پێویستە کۆتایی به‌ جەنگ بهێنین"

لە فیستیڤاڵی تەکنۆفێست ماڤی وەتەندا كه‌شتی TCG Anadolu بووەته‌ جێی سەرنج

عەلی زەیدی: "لە بڕیاری ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی پاشگەزنابینەوە"

كه‌شتیی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری USS Abraham Lincoln رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌جێده‌هێڵێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کرد گرنگییەكی تایبەت بە پڕۆژەی "ڕێگای گەشەپێدان" بدرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "پێداگرین لە ته‌واو جێبەجێ کردنی پلانی ئاشتیی لە غەززە"

هەمووی ببینە