Haydar Karaalp
09 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2022
به‌غدا – AA
سەرۆکی فراکسیۆنی توركمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانتار ئه‌رشه‌د ساڵحی رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن نوێنه‌رایه‌تی توركمانه‌كانیش بكرێت له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یشیان پێ دراوه.
ئەرشەد ساڵحی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند، له‌م قۆناغه نوێیه‌دا په‌رله‌مانتارانی توركمان له فراكسیۆنه شیعه و سوننه‌كاندا هه‌ن و گوتی: "ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتارانی توركمان، فراكسیۆنێكی دیكه‌مان به‌ناوی فراكسیۆنی توركمان پێكهێناوه و من به سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوم. ئهركدارم به پاراستنی مافی توركمانه‌كان".
سەرۆکی فراکسیۆنی توركمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانتار ئه‌رشه‌د ساڵحی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان داوای پۆسته‌كانی وه‌ك جێگری سهركۆمار و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانیان كردووه و گوتی: "هێشتا له سیسته‌می سیاسیی عێراقدا سیاسه‌تی سزادان و په‌راوێزخستنی توركمان ماوه، به‌ڵام وه‌ك توركمانه‌كان هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی سوننه و شیعهكانداین. ئه‌گه‌ر زیان به توركمانه‌كان بگه‌یندرێت، ئه‌وا مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر یه‌كگرتوویی عێراق.
كاریگه‌ری و قورسایی ئێمه له سیاسه‌تی عێراقدا به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه شیعه‌كان كه حكوومەت پێك ده‌هێنن خرایه به‌ر باس، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداوین كه له كابینه‌ی نوێ‌دا وه‌زاره‌تێكی باشمان پێ بده‌ن و ئه‌مه‌یش به‌دی دێت".