Zana Natık Kerem
15 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
شاندی باڵای دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، ھادی عامری کۆبوویەوە.
بەپێی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، دوا پێشھاتە سیاسیەکانی عێراق تاوتوێکراوە، ھەروەھا ھەردوولاش پێداگرییان کردووە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتییانە بۆ پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵی.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە ھەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لەپرسی بوودجەی ٢٠٢١ کراوە و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا ئەم پرسە چارەسەر بکرێت بەجۆرێک مافی ھەمووان پارێزراو بێت.