Zana Natık Kerem
26 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2017
بەغدا ــ AA
شانەی راگەیاندنی جەنگی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هێزە عێراقییەكان ١٦ گەڕەكیان لە شاری تەلەعفەر رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا كۆنتڕۆڵ كردووەتەوە.
لە روونكردنەوەیەكدا كە شانەكە بڵاوی كردووەتەوە ئاماژە بەوە دراوە كە كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو ١٦ گەڕەكە نیوەی رووبەری شاری تەلەعفەر پێكدەهێنێت.
شانەی راگەیاندنی جەنگی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق باسی لەوەش كردووە، ژمارەی ئەو گەڕەكانەی كە لە شاری تەلەعفەر کە تاکو ئێستا كۆنتڕۆڵ نەکراونەتەوە، ١٢ گەڕەكە.
رۆژی یەكشەممەی رابردوو سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەرعەبادی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری تەلەعفەر رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بە بەشداری هێزەكانی سوپا، دژە تیرۆر، پۆلیسی فیدراڵ و حەشدی شەعبی راگەیاندبوو كە ئەمڕۆ شەممە بۆ حەوتەم رۆژە ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوامە.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا، پشتیوانی ئاسمانی لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دابینكراوە.