Muhammed Akil,Ali Semerci,Hemın Othman Mohammed
26 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2017
یه‌مه‌ن - AA
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێلیكۆپته‌رێكی جۆری Black Hawkی سه‌ربه هێزه‌كانی، له دووری 20 میل له بیابانی باشووری یه‌مه‌ن كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه هێلیكۆپته‌ره‌كه له كاتی مه‌شقدا كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه كه شه‌ش سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو، له‌و رووداوه‌شدا پێنج كه‌س له سه‌رنشینان رزگاریان بووه و، یه‌كێك له سه‌ربازان بێ سه‌روشوێنه.
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه كاره‌كانی گه‌ڕان بەدوای سه‌ربازه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه له پارێزگاكانی باشووری یه‌مه‌ن جێگیركراون، پشتیوانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌یان كردووه كه هێزه‌كانی یه‌مه‌ن له سه‌ره‌تای مانگی ئاب له باشووری رۆژهه‌لاتی ئه‌و وڵاته كردیانه سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده له پارێزگای شه‌بوه.