Muhammet Ali Kemal
12 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند ''هیوام وایە ئەو منداڵانەمان کە دوای ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ لەدایکبوون، جارێکی دیکە نەهامەتی لەو شێوەیە نابینن. هەرچۆن رێکخراوە تیرۆریستییەکان چاک و خراپیان نییە، کودەتاش چاک و خراپی نییە. بەڵام تورکیا لە ١٥تەمووزدا بەرەوڕووی دڕندانەترین و ناپاکەنەترین هەوڵی کودەتا بوویەوە لە مێژووی ئەم وڵاتەدا''.
بینالی یڵدرم لە میانی سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتیی ١٥ی تەمووزدا، گوتارێکی پێشکەش کرد.
بینالی یڵدرم گوتی: "كه‌س خه‌می نه‌بێت، لێره‌وه به روونی ده‌یلێم كه ئه‌و ناپاكانه سزای ره‌وای خۆیان به پێی یاسا وه‌رده‌گرن. با هیچ كه‌سێك نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری بێ ئابڕوی ئه‌وانه كه ده‌ڵێن بێ تاوانین. با گه‌له‌كه‌مان به تایبه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و جه‌نگاوه‌ران ئاسووده‌بن. ئه‌وانه‌ی په‌رله‌مانیان بۆردومان كرد، هێزی تایبه‌تیان بۆردومان كرد، ئه‌وانه‌ی ئه‌و تابلۆیه‌یان دروستكرد كه 53 شه‌هیدمان دا... درۆكانیان كه ده‌ڵێن 'ئێمه ئاگامان له هیچ نه‌بوو، وامانزانی له‌گه‌ڵ تیرۆریستان ده‌جه‌نگین' رزگاریان ناكات".
گوتیشی: "له‌م رۆژانه‌دا وه‌كو گه‌ل ده‌بینین ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی له‌ژێر ناوی دادپه‌روه‌ریدا هه‌وڵده‌دات بۆ بێ‌تاوان نیشاندانی فهتۆچییهكان. ئه‌وانه‌ی ده‌یانگوت 15ی تهمووز كوده‌تایه‌كی كۆنترۆڵكراو بوو، بینییان بۆیان ناچێتەسەر. ئێستاش شتێكیان به ناوی كوده‌تای 20ی تهمووز داهێناوه. ئه‌مه له‌ده‌ستدانی ژیرییه".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا جەختی لەوەکردەوە کە هێشتا هەنگاوگەلێکمان ماوە کە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ بینێن و گوتی: ''بەرەنگارییەکە بە هەموو مکووڕییەکەوە بەردەوام دەبێت. ئەوەی کە من لەو بارەیەوە لە گەلەکەمی داوادەکەم ئەوەیە کە لەو بەرەنگارییەدا باوەڕی خۆتان لەدەست مەدەن، بەردەوام بن لە پشتیوانییکردنمان''.
بینالی یڵدرم هەروەها گوتی: "لە رێگەی رێکخستنەوەیەکی نوێوە، رێگەمان کردۆتەوە بۆ تانەدان لە بڕیار، بۆ ئەوانەی کە لە بارودۆخی نائاساییدا دەرکراون لە کارەکانیان. واتە لە هەلومەرجی ئاسایی‌دا، ئەوانەی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە بە هۆی بارودۆخی نائاسایی ناتوانن بچنە دادگا بەڵام لە رێگەی ئەم رێکخستنەوە تازەیەوە، کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە دامەزراوە. ئێستا ئەم کۆمیسیۆنە لە ١٧ی تەمووزەوە دەست دەکات بە کارەکانی. دۆسیەکان قبووڵ دەکەن و دوای لێکۆڵینەوە لەسەریان بڕیار دەدرێت".
یڵدرم گوتیشی: "هیچ ده‌وڵه‌تێك كار بۆ ئه‌وانه ناكات كه دڵسۆز نه‌بن بۆی. ئه‌مه یاسایه‌كی گشتییه. كاتێك هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا یه‌كیانگرته‌وه، شه‌وێك ئه‌ڵمانیا 500 هه‌زار كارمه‌ندی له ئه‌ركه‌كانیان دوورخسته‌وه. هیچ كه‌س به ئه‌ڵمانیای نه‌گوت بۆچی ئه‌م كاره‌ت كرد".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئاماژەی بەوەکرد کە توركیا ده‌وڵه‌تی یاسایه و كاری هه‌ڕه‌مه‌كی ناكه‌ن و رایگەیاند:
''سه‌ختیی كاره‌كه‌ش لێره‌دایه. ته‌واوی بۆشاییه یاساییه‌كان به‌كارده‌هێنن. ده‌بینم له دادگاكان‌دا كه‌سوكاری شه‌هیدان و برینداره‌كانمان بێ ئارام ده‌بن و كاردانه‌وه نیشان ده‌دەن و ده‌ڵێن، گاڵته‌مان پێده‌كرێت و لێره‌دا شانۆگه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له ئێستاوه خه‌ریكی فێڵێكن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م كاره له لایه‌ن دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه دادپه‌روه‌رانه دادگایی نه‌كراوه و رێگه‌یان پێنه‌دراوه به‌رگری له خۆیان بكه‌ن. ئامۆژگاریم بۆ زیانلێكه‌وتوو و كه‌سوكاری زیانلێكهوتووان ئه‌وه‌یه، گوێیان مه‌ده‌نێ و ئارام بگرن، هه‌ر شانۆگه‌رییه‌ك ده‌كه‌ن با بیكه‌ن. سزای ئه‌و كارانه‌یان به توندترین شێوه وه‌رده‌گرن. پێویسته ئه‌و ناڕه‌زاییانه له ده‌ستی ئه‌وان وه‌ربگرین. له‌به‌رئه‌وه به ئارامگرتن و بێده‌نگی، پێویسته ته‌ماشای ئه‌م داوایه بكه‌ن".