تونس
ھەریەکە لە (راشد غەننوشی) سەرۆکی بزووتنەوەی نەھزەو (حوسێن عەباسی) سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی تونس کە گەورەترین سەندیکای ئەو وڵاتەیە، کۆبوونەوەیەَکی چوار سەعاتییان ئەنجامدا.
لەدوای کۆبوونەوەکە ھەردوولا خۆشبینی خۆیان نیشاندا بەباسوخواسەکانی نێوانیان عەباسی گوتی " ھەرچەندە کۆبوونەوەکان بە سستی بەڕێوەدەچن، بەڵام ھەر بەردەوام دەبین لەسەریان تا تەنگەژە سیاسییەکانی تونس چارەسەر بکەین".
سەرۆکی سەندیکای کرێکاران ھەروەھا گوتی " بیروڕای جیاوازی سیاسی وای کردووە قۆناغ بەقۆناغ کێشە سیاسییەکان پەرەبسێنن".
بەھۆی تیرۆرکردنی ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتە (محەمەد بەراھەمی) سکرتێری (بزووتنەوەی گەلی تونسی) لە٢٥ی مانگی مانگی رابردوو، تەنگەژە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە رووی لەزیادبوونکردووەو خۆپیشاندانی جەماوەری درێژەی ھەیە.
لەدوای تیرۆرکردنی بەراھەمی، سەرۆکی پەرلەمانی تونس رایگەیاند: پەرلەمان دەست لەکار ھەڵدەگرێ تا ھێزە سیاسییەکان رێگەژارەیەک بۆ کێشەو تەنگ و چەڵەمەکان دەبیننەوە.