Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
30 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2017
كابول - AA
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فغانستان، حامید كارازای بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه بوونی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له وڵاته‌كه‌ی پرۆژه‌ی ئه‌مریكایه.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، كارازای ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ته‌واوی ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ئه‌فغانستان كه كرده ئه‌نجام ده‌ده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هێنراون و ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانی ده‌كرێت.
كارازای باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا ناخوازێت كرده تیرۆریستییه‌كان له ئه‌فغانستان ته‌واوبێت، هه‌روه‌ها باسی له‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا كرد كه له ساڵی 2002ه‌وه به ئامانجی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ئه‌فغانستانن و، گوتی: "ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه بووایه، سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌مریكا لێره ئه‌وا رۆژ له دوای رۆژ هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر رووی له زیادبوون نه‌ده‌كرد. له‌به‌رئه‌وه بوونی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان به پێچه‌وانه‌وه هاوكاره له به‌ھێزكردنی داعشدا".
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فغانستان، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئامانجی سه‌ره‌كی داعش ئه‌فغانستان نییه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت خاكی ئه‌فغانستان به‌كاربهێنین بۆ دروستكردنی ناسه‌قامگیری وڵاتانی ناوچه‌كه. له‌و شوێنانه‌ش كه ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه سته‌می له خه‌ڵكه‌كه كردووه، ده‌یانكوژێت و هه‌وڵیداوه نه‌ریتی ئه‌فغانستان له‌ناوبه‌رێت.
حامید كارزای ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه رووسیا و ئێران نیگه‌رانن له بوونی هێزی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان و گوتی: "ده‌كرێت رووسیاش وه‌ك ئه‌مریكا، بەریتانیا و وڵاتانی دیكه له‌گه‌ڵ تاڵیباندا له په‌یوه‌ندیدابێت".
كارزای باسی له‌وه‌یشكرد كه تاڵیبان به‌م دواییه له ئه‌فغانستان به گشتی به‌هێزبووه و هه‌ندێك له هێزه بیانییه‌كان رۆڵیان گێڕاوه له به‌هێزكردنی بزووتنه‌وه‌كه.
هه‌روه‌ها كارزای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكای به قبووڵنه‌كراو ناوبرد كه له مانگه‌كانی رابردوودا به "دایكی بۆمبه‌كان" له پارێزگای نەنگەرهاری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ئه‌نجامیدابوو و ئاشكرای كرد، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌یدا نییه و له‌به‌رئه‌وه نایانه‌وێت چیدی بمێننه‌وه.
كارزای رایگه‌یاند ئه‌مریكا به‌و هێرشه بێڕێزیی به‌رامبه‌ر خاك و گه‌لی ئه‌فغانستان كردووه و خه‌ریكه وڵاته‌كه‌یان وه‌ك مه‌یدانی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی به‌كارده‌هێنێت.